سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سان جێرمان گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ نیمار له‌سه‌ر رێگایه‌كی راست و درووست ده‌ڕوات
پیاوه ئاڵتونیه قهتهرىهكه و سه‌رۆكى یانه‌ى پاریس سان جێرمانى فه‌ره‌نسى “ناسرخلێفى” له یه‌كه‌م لێدوانی‌دا باس له‌گرێبه‌ستى یاریزانى نێو ده‌وڵه‌تى به‌رازیلى و یانه‌ى به‌رشلۆنه نیمار داسێلفا ده‌كات.
سه‌رۆكه گه‌نج و ملیاردێره‌كه‌ی پاریس (ناسر خلێفى) له لێدوانێكیدا كه رۆژنامه‌ى مۆندۆ دیبهرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنى ئاشكراى كردوه ده‌ڵێت” ئیمزاكردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ نیمار له‌سه‌ر رێگاى راست هه‌نگاو ده‌نێت ، هه‌ست به‌متمانه‌یه‌كى زۆر ده‌كه‌م بۆ كۆتایى هێنانى ئه‌م گرێبه‌سته، هه‌روه‌ها گومان ده‌بین كۆتایه‌كه‌ى دڵخۆشكه‌ر بێت بۆ پاریس سان جێرمان و مه‌رجى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ته‌واوى گرێبه‌سته‌كه ده‌ده‌ینه به‌رشلۆنه به‌بێ ئه‌وه‌ى بگه‌رێینه‌وه ئایا یانه‌كه‌ى هه‌رێمى كه‌تالۆنیا رازیه یاخود نا.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه ماوه‌یه‌ك ده‌بێت ده‌نگۆی رۆیشتنی نیمار بۆ یانه‌كه‌ی پاریس له ئارادایه‌وه، ئه‌مڕۆش ئه‌و یاریزانه ده‌گاته قه‌ته‌ر، به پێی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان ئه‌مڕۆ نیمار پشكنینی پزیشكی ئه‌نجامده‌دات، و روو له یانه‌ی پاریس ده‌كات، كه بۆ نجهكهی بۆ ماوه‌ی 5 ساڵه و ساڵانه مووچه‌ی ساڵانه‌ی به‌بڕی30 ملیۆ یۆریه.