كوڕی به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی داعش ره‌وانه‌ی دۆزه‌خ كرا
كوڕی وه‌زیری پێشووی جه‌نگی داعش له كاتی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له باكووری پارێزگاكه كوژراوه.
به‌پێی زانیارییه هه‌واڵیه‌كان له عێراق” كوڕی وه‌زیری پێشووی جه‌نگ (ئه‌بو عمر چیچانی) له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا له باكووری پارێزگای صڵاح دین، كوژرا له ئێواره‌ی دوێنێ 31/7/2017، ئه‌وه‌ی زانراو كوڕه‌كه‌ی چیچانی سه‌رپه‌رشتی گروپێكی تیرۆریستی داعش بووه و باوكیشی ساڵیك پێش ئێستا كوژرا،
به‌پێی زانیارییه هه‌واڵێیه‌كان “ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه روویداوه له ناوچه‌كانی چیای حه‌مرین بووه و40 كیلۆمه‌تر له باكووری سه‌ڵاحه‌دین كوڕه‌كه‌ی (عومه‌ر چیچانی) له لایه‌ن هێزه هاوبه‌شه‌كانه‌وه كوژراوه، جگه له‌وه ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌و شه‌ڕه‌دا كوژراون”.