دوو نهێنی له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاشكرا ده‌بێت
خواكوڕك
رۆژی 20ی ئابی 2016 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی هه‌ڵواسراوی ناوخۆی سلێمانی و عێراق كۆبووه‌وه. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه كۆمه‌ڵێك بابه‌ت به نادیاری و به نهێنی قسه و باسیان له‌باره‌وه كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی زانیاری ده‌ڵێت، چه‌ند پرسێك رێكه‌وتنی كۆتاییان له‌سه‌ركراوه و چه‌ند پرسێكیش به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوكه گوتی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنی، دووپاتكراوه‌ته‌وه كه ده‌بێت په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئاسایی بكرێته‌وه، یان به‌لانی كه‌م پارێزگای سلێمانی به‌جیا په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ عێراق دروست بكات. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ده‌كات كه‌له كۆبوونه‌وه‌كه به‌یه‌ك وشه‌ش باسی پرسی سه‌ربه‌خۆیی و ریفراندۆم نه‌كراوه و كۆبوونه‌وه‌كه هیچ ته‌وه‌رێكی تایبه‌ت نه‌كردووه به‌م بابه‌ته.
هه‌وره‌ها به‌پێی زانیاریه‌كان یه‌كێكیتر له بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه پرسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان بووه. خواكوڕك زانیویه‌تی قسه‌كردن و راگۆڕینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هیچ ده‌ره‌نجامێكی نه‌بووه و بابه‌ته‌كه به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه، و ئالوگۆڕكردنی پۆستی به‌رێوه‌به‌ری ئاساییشی گه‌رمیان بۆ كاتێكی نادیار دواده‌خرێت.