شێخ جه‌عفه‌ر:داعش و جاشی مه‌فره‌زه خاسه، زۆر له كه‌مپین چییه‌كانی دژی ڕیفراندۆم شه‌ریفتر و نه‌جیبترن، شاسوار ئه‌و پیاوه نیه من قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م
شێخ جه‌عفه‌ر شیخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و به‌رپرسی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان رایدهگهێنێت” داعش و جاشی مه‌فره‌زه خاسه، زۆر له كه‌مپین چییه‌كانی دژی ڕیفراندۆم شه‌ریفتر و نه‌جیبترن و ده‌شڵێت “شاسوار ئه‌و پیاوه نییه من قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م”.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و به‌رپرسی هێزه‌كانی 70ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ هه‌فته‌نامه‌ی “ئاوێنه” كه ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه بڵاو بووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرس قسه ده‌كات و سه‌باره‌ت به واده‌ی ڕیفراندۆمیش رایدهگهێنێت” هه‌رگیز نابێ چاوه‌ڕێ بكه‌ین كه ڕۆژێك بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی حكوومه‌تی عێراق به گوڵباران پێشوازی له ڕیفراندۆم بكه‌ن یان خۆیان بڵێن فه‌رموو وه‌ره ئه‌مه ڕیفراندۆم بكه و هه‌قی خۆت چییه وه‌ری بگره، ریفراندۆم بكه‌ین و نه‌كه‌ین ئابڵوقه‌مان له‌سه‌ره، ڕه‌نگه ئه‌مڕۆ له جاران جیاوازتر بێت و دۆخی ناوچه‌كه هه‌مووی تێكچووه، پێم وایه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێسته ده‌كرێن، زۆربه‌یان ناتواندرێ جێبه‌جێ بكرێن، ئه‌گه‌ر بتوانن، به‌بێ ڕیفراندۆمیش كردوویانه.
سه‌باره‌ت به به‌شێك له یه‌كێتی كه پشتیوانی ڕیفراندۆم ناكه‌ن و باس له‌وه‌ش ده‌كرێ، ئه‌وانه‌ی ده‌چنه ئه‌نجوومه‌نی ڕیفراندۆمه‌وه، نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ناكه‌ن، شێج جه‌عفه‌ر باس له‌وه‌شده‌كات و رایدهگهێنێت”وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ناده‌مه‌وه، بچۆ له‌و بهڕاڵا و مهڕهڵایانهی ناو یه‌كێتی بپرسه كه به هه‌وه‌سی خۆیان قسه له‌سه‌ر ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن.
له‌سه‌ر ئه‌و “جووڵانه‌وه سیاسییه”ی شاسوار عه‌بدولواحید دژی ڕیفراندۆم دروستی كردووه، شێخ ده‌ڵێت” شاسوار ئه‌و پیاوه نییه من قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م، هه‌ركه‌سیش به‌شداری ئه‌و كه‌مپینه بكات، نازانم چ جیاوازییه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌فره‌زه خاسانه‌ی كورد كه ببوون به جاش و ده‌هاتن پێشمه‌رگه‌یان شه‌هید دهكردو كوردستانیان ئه‌نفال ده‌كرد، ئه‌سڵه‌ن ئه‌وان زۆر شه‌ریفتر بوون له‌م كه‌مپین چییانه، ئیتر لایه‌نه، كه‌سه، هه‌رچی بێت، داعشه‌كان زۆر شه‌ریفترن چونكه به ڕووبه‌ڕوو ده‌ڵێ ده‌تكوژم.
له‌سه‌ر لادانی شاناز برایم ئه‌حمه‌د كه له‌سه‌ر نووسینه‌كانی له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی دوورخراوه‌ته‌وه، شێخ جه‌عفه‌ر گوتوویه‌تی”من شاناز هه‌ر به‌وه نازانم قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م، شاناز چییه با هه‌ر بڵێت، ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و هه‌ر حسابی بۆ ناكرێت، یه‌كێك بیه‌وێت یه‌كڕیزی میله‌ت و یه‌كڕیزی حزب تێك بدات ده‌بێ چ حسابی بۆ بكه‌یت؟.