نیمار بڕیاری فه‌رمی خۆی به به‌رشه‌لۆنه گه‌یاند له‌سه‌ر رۆیشتنی له یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه
ياريزانى به‌رازیلی و یانه‌ی بهرشهلۆنهیئ یسپانی به‌فه‌رمی رۆیشتنی خۆی به یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه راگه‌یاندوه و دوینێ شه‌و، به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی (بین سپۆرت) نیمار به فه‌رمی رۆیشتنی خۆی له یانه‌كه به به‌رشه‌لۆنه گهیانجوه.
لەم بارەیەوە کەناڵی (بین سپۆرت) له‌سه‌ر رۆیشتنی یارزانه به‌رازیلیه‌كه له یانه ئیسپانیه‌كه رایگه‌یاندوه” نێیمار بە یەکجاری یانەی بارسا جێ دەهێلێت و ڕوو لە یانەی پاریس سان جێرمان دەکات و بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ (ناسڕ خلێفی) سەرۆکی یانەی پاریس پرێس کۆنفرانسێک لەسەر ئەو بابەتە ببەستێت و زانیاری زیاتر بدرکێنێت، يەکلایی کردنەوەی ڕۆیشتنی نییمار لە بارسا دوای ئەوە هات کە یانە کەتەلۆنییەکە بڕیاری دا 26 ملیۆنەکەی باوکی نێیمار کە لای یانەکە ماویەتی ڕادەستی لیژنەیەکی دادپەروەری بکات بۆ ئەوەی ئەو لیژنەیە بڕیار لەسەر پێدانی یان پێنەدانی پارەکە بۆ باوکی نێمار بدات.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” په‌یوه‌ندیكردنی نیمار به پاریس بۆ ماوه‌ی 5 ساڵه و به بڕی مووچه‌ی ساڵانه 30 ملیۆن یۆرۆ و به 222 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی واژۆ ده‌كات.