نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئێستا كاتی جیابوونه‌وه‌یه له عێراق و سه‌ربه‌خۆی كوردستان رابگه‌ێنین
پارێزگاری كه‌ركووك سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان رایدهگهێنێت” ئێستا كاتی ئه‌وه‌یە كه‌ركووكییه‌كانیش له ریفراندۆم ده‌نگ بده‌ن و له عێراق جیاببنه‌وه و بێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
(د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كەركووك له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی رایگه‌یاندوه “مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد و عێراق و ئەو ستهماكارییانهی له كورد كراوه له لایه‌ن به‌غداوه ده‌یسه‌لمێنێت چیدیكه كورد ناتوانێت له عێراق بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر عێراق به‌هه‌مان رێچكه‌ی ئێستای به‌رده‌وام بێت، باوه‌ڕ ناكەم به یه‌كپارچه‌یی بمێنێته‌وه، له ئێستاشدا زۆر لایه‌ن و وڵات هەن ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراق ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ره‌وشه‌كه به قازانجی خۆیان بقۆزنه‌وه.
پارێزگاری كه‌ركوك ئه‌وه‌شی گوتووه” كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا هاوكاری زۆری عێراقییه‌كانی كردووه، به‌ڵام ئێستاش ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده‌كانی عێراق، ئه‌مریكا به دوژمنی خۆیان ده‌زانن.