سۆران عومه‌ر له‌گه‌ڵ منداڵ و خێزانه‌كه‌ی كوردستان به‌جێ دێلێت خواكوڕكیش هۆكاره‌كه ئاشكرا ده‌كات
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی رۆژنامه‌ی باس كه‌وتووه، سه‌رۆكی لێژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سۆران عومه‌ر به‌خۆی و خێزان و منداڵه‌كه‌ی، له‌یه‌كێك له وڵاته‌كانی ئه‌وروپا داوای مافی په‌نابه‌ری كردووه، له‌و باره‌یه‌وه‌ش نه پشتراستی ده‌كاته‌وه، نه ره‌تی دهكاتهوهش”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌یه، سۆران عومه‌ر و خێزان و منداڵه‌كانی له ئه‌وروپا كارتی نیشته‌جێ بوونی وه‌رگرتووه، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، كه لە سەرچاوەیەکی کورد لە پۆڵۆنیا دەستی رۆژنامه‌كه كه‌وتووه،، سۆران عومەر، لە ماوەی ڕابردوودا، سەردانی پۆڵۆنیای کردووە و لە ڕێگەی پارێزەرێکی پۆڵۆنییەوە کارتی نیشتەجێبوونی لەو وڵاتە وەرگرتووە.سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە کارتی نیشتەجێبوونەکەی سۆران عومەر لە شاری (وارشۆ)ی پۆڵۆنیا بووە و جگە لە خۆی، خێزان و چەند منداڵێکیشی ئەو مافەیان پێ دراوە و بۆ ھەر یەکێکیش لە خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی، ھەزاران دۆلاری خەرج کردووە، جگە لە بڕە پارەیەک کە بە پارێزەر دەدرێ”.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا هه‌ریه‌كه له گۆڕان ئازاد و بێگه‌رد تاڵه‌بانی له فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌نگۆی به‌جێ هێشتنی كوردستانیان بڵاو كرایه‌وه، كه له كه‌نه‌دا، داوای مافی په‌نابه‌ریان كردووه، به‌پێی زانیاریه‌كانیش چه‌ندین ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕانیش وڵاتیان جێ هێشتووه، له وڵاته ئه‌وروپیه‌كاندا، داوای مافی په‌نابه‌ریان كردووه”.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه به‌رده‌وام ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه، باسی له‌مافی خه‌ڵك و به‌ره‌ی خه‌ڵك ده‌كرد، به‌ڵام له‌ئێستادا ناوبراو به‌خۆی و خێزانه‌كه‌ی، كوردستانیان جێ هێشتووه، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی خواكوڕكیش ده‌لێت هۆكاری هه‌ڵاتنی سۆران عومه‌ر له كوردستاندا، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه له كه‌ناڵه راگه‌یاندنه‌كان له‌ماوه‌ی دووساڵی رابردوو، ئه‌وه‌نده تۆمه‌تی و بوختان و درۆی بێ به‌ڵگه‌ی كردووه، دۆسیه‌یه‌كی زۆر چاوه‌رێی ده‌كات تا حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر لابكهوێت، بۆیه له‌ترسی درۆیه‌كانی كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نیه، كوردستانی جێ هێشتووه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سۆران عومه‌ر ده‌لێـ” هه‌موو دیمانه‌كانی سۆران عومه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مایی چه‌واشه‌كاری و زانیاری نادروست و دروست كردنی ژماره‌ی هه‌ڵه و گه‌مه كردن بوو به‌هه‌ستی خه‌ڵك، به‌ڵام كه ئێستا به‌ره‌و كۆتایی خوڵی په‌رله‌مان ده‌روات، دۆسیه‌ی زۆر چاوه‌روانی سۆران عومه‌ر ده‌كات، چه‌ندین دۆسیه هه‌یه، له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر، تا ئه‌و كاته‌ی حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانی نامێنێت، بۆیه، سۆران پێش ئه‌وه‌ی واده‌ی په‌رله‌مان ته‌واو بێت، كوردستانی جێ هێشتووه، داوایی مافی په‌نابه‌ریان كردووه”.