تاكه‌ چاره‌سه‌ر له‌به‌رده‌م ئالوگۆڕی پۆستی پارێزگاری سلێمانی

خواكوڕك

ئەمڕۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو زیاتر بەسەر رێککەوتننامەی نێوان بزووتنەوی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستاندا تێدەپەڕێت، کە لە 9-12-2014 ئیمزا کرا و لە 11-12-2014 بوو بە بڕیاری ژمارە 2ی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ ناوه‌نده‌ یاسایی و سیاسیه‌كانی سلێمانی له‌سه‌ر هێڵن بۆ ئه‌وه‌ی ئالوكۆڕی ئه‌م پۆسته‌ بكرێت له‌ نێوان یه‌كێتی و گۆڕاندا، بێ ئه‌وه‌ی بۆ واژۆی سه‌رۆكی هه‌رێم بگه‌ڕێنه‌وه‌. له‌ ئێستادا چه‌ند بژارده‌یه‌ك وه‌ك رێگه‌ چاره‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی گۆڕان به‌تایبه‌تی له‌م ده‌ڤه‌ره‌ تێیكه‌وتوه‌، ته‌رح كراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌.
یه‌كێك له‌و رێگه‌چارانه‌، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگاری ئێستای سلێمانیه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی و جێگرتنه‌وه‌یه‌تی له‌لایه‌ن سه‌ردار قادر جێگری پارێزگاری سلێمانی. به‌لام ئه‌م رێگه‌یه‌چاره‌یه‌ له‌لایه‌ن زۆرێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، به‌ نایاسایی له‌قه‌له‌م ده‌درێت و له‌و باره‌وه‌ سەرۆکی فراکسیۆنی خزمەت، فەیسەڵ ئیبراهیم، پێیوایە لەڕووی یاساییەوە “بەپێی یاسای ژمارەی 3ی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، هیچ بەندێک و بڕگەیەکی لەو بارەیەوە تێدا نییە، به‌ڵكو دەبێت پارێزگار ئەندامی ئەنجوومەن بێت لە ئەنجوومەنەوە ببێتە پارێزگار”. هه‌ر به‌پێی یایاساكانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، جێگره‌كه‌ی ناتوانێت له‌ سێ مانگ زیاتر له‌و پۆسته‌ بمێنێته‌وه‌، بۆیه‌ له‌ ئێستادا به‌ڕای یاساناسان ئه‌م رێگه چاره‌یه‌ نه‌گونجاوه‌ وچاره‌سه‌ری پرسه‌كه‌ ناكات.
به‌كێكیتر له‌و‌ رێگه‌چارانه‌ی كه‌ وه‌كو به‌دیل پێشكه‌ش كراوه‌، واژۆكردنی مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تیه‌ له‌لایه‌ن د. یوسف محمد سه‌رۆكی له‌كار لادراوی په‌رله‌مان. ئه‌م رێگه‌ چاره‌یه‌ش له‌ دیدی سه‌ركردایه‌تی گۆڕانه‌وه‌ له‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، كه‌ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێم به‌سه‌ر چووه‌. له‌ حاله‌تی به‌سه‌ر چوونی ماوه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و نه‌بوونی كه‌سێك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م پۆسته‌، ئه‌وا راسته‌وخۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان گشت ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی بۆ ده‌گوازرێته‌وه‌. به‌ڵام به‌ڕای یاساناسانه‌وه‌ مه‌سه‌له‌ی كاتی ته‌واوبوونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كاتێكی زۆری به‌سه‌رچووه‌ و له‌حاله‌تی به‌تاڵی ئه‌م پۆسته‌(كه‌ به‌تاڵ نه‌بووه‌) سه‌رۆكی په‌رله‌مان ته‌نیا بۆ ماوه‌ی 60 رۆژ ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی بۆ ده‌گوازرێته‌وه‌. به‌شێكیتر پێیانوایه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ خۆی زیاتر له‌ ساڵێكه‌ ئاماده‌یی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان نیه‌ و پۆسته‌كه‌ی به‌تاڵه‌، له‌ كاتێكدا سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێم به‌به‌رده‌وامی كاره‌كانی جێبه‌جێكردووه‌ و ئاماده‌یی هه‌بووه‌ ته‌نانه‌ت له‌ جێبه‌جێكردن و رایی كردنی گشت ئه‌ركه‌كانی.

رێگه‌چاره‌ی كۆتایی به‌ڕای چاودێرانی سیاسیه‌وه‌ مانه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌یه‌ لای یه‌كێتی تا ته‌واوبوونی واده‌ی كۆتایی ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان، له‌ حاله‌تی موكوڕبوونی بزووتنه‌وه‌كه‌ له‌ وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته‌ بێ واژۆی سه‌رۆكی هه‌رێم. بۆیه‌ به‌لای یاساناسانه‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی، خۆی خستۆته‌ دۆخێكی ئاوا كه‌ نه‌توانێت له‌ هیچ ده‌ریچه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ربازی ببێت.

یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ‌و بزووتنەوەی گۆڕان، پێشتر لەسەر ئەوە رێككەوتوون، كە دوو ساڵ بە دوو ساڵ ئاڵوگۆڕی چەندین پۆستی گرنگی پارێزگاكانی سلێمانی ‌و هەڵەبجە لەنێوان خۆیاندا بكەن، گرنگترینیشیان پۆستی پارێزگاری سلێمانی بوو.

Back to top button