شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌یه‌كێتی ده‌ركرا

رۆژنامه‌یه‌كی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكرای كردووه، كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگیری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌پۆستی به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی دوورده‌خاته‌وه”.
رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ی نزیك له گۆڕان له هه‌واڵێكی دا كه وه‌ك زانیاری بڵاوی كردۆته‌وه، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی” به‌بڕیارێك شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سزا ده‌دات‌و له‌پۆسته‌كه‌ی دوری ده‌خاته‌وه، بڕیاری سزادانه‌كه وه‌ك رۆژنامه‌كه ده‌لێت رۆژی دووشه‌ممه 31ی7 گه‌یشتوه‌ته مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی، هۆكاری سزادانه‌كه‌ش لێدوان‌و ره‌خنه به‌رده‌وامه‌كانی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده له‌سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به به‌شداری كردنی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌كۆمیته‌ی ریفراندۆمدا”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، رۆژنامه‌كه له‌زاری شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70ی پێشمه‌رگه، و ئه‌ندانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌باره‌ی سزادانی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه به‌رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندوو“من شاناز به‌وه نازانم قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م، ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و هه‌ر حسابی بۆ ناكرێت، یه‌كێك بیه‌وێت یه‌كڕیزیی میلله‌ت تێكبدات، یه‌كڕیزیی حیزب تێكبدات، ده‌بێت چ حسابێكی بۆ بكه‌یت؟”.
هه‌روه‌ها شێخ جه‌عفه‌ر ده‌شلێـ”ئه‌وانه‌ی یه‌كێتی ره‌سه‌ن‌و راسته‌قینه‌ن ریفراندۆم به‌پێویست ده‌زانن‌و ئاماده‌ن سه‌ری خۆشیانی له‌پێناودا دانێن، به‌ڵام كۆمه‌لێك خه‌ڵك هه‌ن به به‌رنامه‌ڕێژكراویی ئیش ده‌كه‌ن له‌ناو یه‌كێتیدا‌و دژی یه‌كڕیزی میلله‌ته‌كه‌ن، دژی یه‌كڕیزی یه‌كێتی‌و دژی یه‌كێتی كارده‌كه‌ن”.