قەتەر سکاڵای لەسەر سعودیە و بەحرهین و ئیمارات تۆمار کرد
ئاژانسی ڕۆیتەر بڵاوی کردەوە کە نوێنەری وڵاتی قەتەر لە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی سکاڵای دژی سعودیە تۆمار کرد.
عەلی وەلید ئال ثانی نوێنەری قەتەر ئەوەی خستە ڕوو کە لە سکاڵاکەدا ئاماژە بە هەوڵی ئەو وڵاتانە کراوە بۆ گۆشەگیرکردنی وڵاتەکەی لە ڕوی بازرگانی و ئابوریەوە و دەیاناوێت قەتەر لەو مافە بێبەش بکەن.
نوێنەری قەتەر ئاماژەی بەوە کردووە ئەو هەوڵە سێ قۆڵیەی سعودیە،بەحرەین و ئیمارات شکاندنی یاساو ڕێسا نێودەولیەکانەو دەبێت هەڵەکانیان ڕاست بکەنەوە.
تایبەت بەو پرسە لە پێشتر نوێنەرانی ئەو سێ وڵاتە ڕایانگەیاندبوو گەر قەتەر سکاڵایان لەسەر تۆمار بکات ئەوا ڕونکردنەوە دەدەنە ڕێکخراوەکەو هۆکاری ئەو گەمارۆدانە ڕوون دەکەنەوە.