دەنگی دەهۆڵی شەڕ دێت

 
دوای تاقیکردنەوە موشەکیە کیشوەر بڕەکەی کۆریای باکورو کارانەوەکانی توندەکانی ئەمریکا،یابان و کۆریای باشورو بێدەنگی ڕوسیا و چین،چاوەڕوانی جەنگێکی قورس لە نیوە دوورگەی کۆریا دەکرێت.
 
شیکاران و ئەکادیمیانی سیاسی دەولی ئەوەی لەو نیوە دورگە دەگوزەرێت بە دەنگی دەهۆڵی شەڕێکی خوێناوی ناودەبەن.
 
مانۆڕی سەربازی ئەمریکاو کۆریای باشور تاقیکردنەوەی چەند جۆرە چەکێکی پێشکەوتو لە ئاسمانی کۆریا پەیامی توندی ئەو دوو وڵاتە بوون بۆ کۆریای باکور لە لایەک لە لایەکی تریش لێدوانی کۆشکی سپی دژی کردەوەکانی کۆریای باکور و تەئکیدکردنەوە لە پاراستنی هاوپەیمانەکانی وا دەخوێنرێنەوە کە هەموو ئەگەرەکانی جەنگێک لەو نیوە دوورگە بەڕێوەیە.
Back to top button