ئەحمەدی نەجات:وڵات گرفتی گەورەی هەیە

 
دوای تۆمەتبارکردنی بە بردنی داهاتی وڵات و خەرجکردنی بە مەبەستی تایبەتی،دادگای ئەو وڵاتە لە ماوەی ڕابردوو چەند ڕاوێژکارێکی ئەحمەدی نەجاتیان بردە بەردەم دادگا و لێپرسینەوەیان لەو ڕووەوە لێکردن،لەبەرامبەردا ئەحمەدی نەجات بێدەنگی شکاندو هەموو ئەو دەنگۆیانەی بە درۆ ناوبرد.
 
لە ڕونکردنەوەیەکدا کە لە پێگە ئەلیکترۆنیەکانی نزیک لە دەزگا ئەمنیەکان بڵاوکراوەتەوە نەجات وتویەتی (ماوەیەکی زۆر خۆم بەرامبەر ئەو کردەوە نا ئەحلاقی و نابەرپرسیارانە ڕاگرت،بەڵام ئێتر کاتی خستنە ڕووی گرفت و کێشەکانی ئەم دەسەڵاتەیە).
 
هاوکات ئەحمەدی نەجات ئاماژەی بە بێباکی دەسەڵات کردووە بە کۆی گرفت و مەترسیە ناوخۆیی و دەرەکیەکان و کاریان بۆتەلێدان لە کەسەدڵسۆزو خەمخۆرەکان.
Back to top button