نێچیرڤان بارزانی و سه‌لاحه‌دین به‌هادین له‌ كۆبوونه‌وه‌ دان

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی و سه‌رۆكی ئه‌نحوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كردوو، له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو له‌ كۆبوونه‌وه‌ دان”.

دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆی 1ی 8ی 2017 نێچیرڤان بارزانی به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێك گه‌یشته‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو له‌ شاری هه‌ولێر و لەلایەن سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووەوە پێشوازییان لێ کرا”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌،  ئێستا هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و سەڵاحەدین بەهادین لە کۆبوونەوە دان و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەش ڕانەگەیەندراوە”.

Back to top button