پارتی له‌وه‌ڵامی به‌غدا له‌باره‌ی پۆستی وه‌زیری دارایی ده‌لێت پۆستمان بۆچیه‌

شاخه‌وان عه‌بدولڵا جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی پۆستی وه‌زیری دارای عێراق ده‌لێت، ئه‌و پۆسته‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌رناگرینه‌وه‌”.

جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌لێـ”لە بەغداوە ئاگادار کراینەوە کە کاندید بۆ پۆستی وەزیری دارایی عێراق دیاری بکەین، بەڵام ئێمە ڕەتمان کردەوە کاندید بنێرین، چونکە هاوبەشی لە عێراقدا نەماوە تا وەزیر بنێرین و کاندیدیشمان نابێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەگەر پارتی بەربژێری ھەبووایە، ئێستا پێشکەشی دەکرد، بەڵام ”نیمانە و پێشمان گوتوون وەزیری داراییمان ھەبوو، پارە نەبوو، سوپا سالارمان ھەبوو، بودجەی پێشمەرگە نەدەدرا، ئیتر بۆچیمانە؟”.

هه‌روه‌ها شاخه‌وان عه‌بدولڵا ده‌شلێـ”  هۆكاری وه‌رنه‌گرتنی ئه‌و پۆسته‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێنێته‌وه‌، كه‌ هیچ شتێك به‌ناوی ئینتفاقی سیاسی له‌عێراق نه‌ماوه‌، نه‌ بودجه‌ دێت، نه‌ هیچ شه‌راكه‌تێك ماوه‌، ئیتر پۆستمان بۆچیه‌”.
Back to top button