گۆڕان سه‌ركه‌وت كۆبه‌ی كرده پارێزگا و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر هه‌ر نه‌كرا به‌پارێزگا

گۆڕان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگای سلێمانی سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن كه ناسراوه به سه‌ركه‌وت كۆبه كاندید ده‌كات و فه‌رمانی ده‌ستبه‌كار بوونیشی ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی ده‌ستبه‌ركاربوونی له‌لایان وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆوه، بۆ ده‌ربكرێ”.
له لێدوانێكی دا بۆ كه‌ناڵی رووداو، سه‌ركه‌وت كۆبه، ده‌لێـ” من لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە كاندیدكراوم بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و تەنیا چاوەڕێی ئەوە دەكەم لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە فەرمانەكەم بۆ دەربچێت و دەستبەكاربم ده‌شلێـ”لەنێو بزووتنەوەی گۆڕانەوە یەكلایی بووەتەوە كە من ئەو پۆستە وەردەگرم، تەنیا فەرمانە وەزارییەکەیشی ماوە و پێویستە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەربچێت”.
شایانی باسه به‌پێی رێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان هه‌ر دوو ساڵ جارێك له‌و چوارساڵه‌دا پۆستی پارێزگای سلێمانی له‌لای یه‌كێكیان ده‌بێت و سه‌ره‌تا گۆڕان سه‌ردار قادری پێشنیار كرد، دوای ناوبراو ده‌ستی له‌كار كێشانده‌وه، بەمپێیە ئەو پۆستەی بزووتنەوەی گۆڕان لەلایەن جێگری پارێزگار كە لە یەكێتی نیشتمانییە، بەڕێوەدەبرێت له ئێستاشدا سەركەوت حەسەن كە بە (سەركەوتی كوبە) ناسراوە، پێشمەرگەی دێرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە، ماوەیەکیش بەرپرسی ئاسایشی سلێمانی بوو. لە سەرەتای دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕانەوە لەگەڵ ئەو بزووتنەوەدایە، لە نێو گۆڕانیشدا ماوەیەک باژێڕوانی سلێمانی بوو كاندیدی پۆسی پارێزگای سلێمانی گۆڕانه”.