عەدنان عوسمان:داعش شەریفترن لە شێخ جەعفەر

 
لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی عەدنان عوسمان سوکایەتی بە شێخ جەعفەر موستەفا ئەندامی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی و بەرپرسی هێزەکانی یەکەی حەفتا دەکات.
 
لە نوسینەکەیدا عەدنان عوسمان دەنوسێت داعش و جاشەکان لە شێخ جەعفەر شەریفترن،چونکە بە پێی وتەکانی عەدنان عوسمان شێخ جەعفەر خۆی بە پارە فرۆشتووە بە پارتی”.
 
پێشتریش سوکایەتی بە خەبات و قوربانی پێشمەرگە لەلایەن پارلەمانتارانی گۆڕانەوە کراوەو عەدنان عوسمان پێشمەرگەی بە میلیشیا ناو بردووەو سروە عەبدولواحیدیش خانەوادەی پێشمەرگەکانی بەلەشفرۆش ناوبردووە.
Back to top button