بریكاری وەزارەتی ناوخۆ : نوسراو بۆ سەركەوت حەسەن وەك پاریزگاری نوێی سلێمانی نەكراوە
بریكاری وەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیەنێت ” كە هیچ نوسراوێك بۆ “سەركەوت حەسەن ” نەكراوە بۆ ئەوەی وەك پارێزگاری نوێی سلێمانی دەست بەكار بێت “.
“جەلال شێخ كەریم ” بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند ” سەركەوت حەسەن بە پلەی لیوا لە وەزارەت ناوی هەیەو بریكاری وەزیرە ، چۆن نوسراوی بۆ دەكرێت بۆ ئەوەی بكرێت بە پاریزگاری سلیمانی “.
هەروەها بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ” جەلال شێخ كەریم ” ڕاشیگەیاند ” تائێستا هیچ نوسراوێكی لەو بابەتە نەهاتووەتە وەزارەتی ناوخۆو من ئاگادار نیم “.
قسەكانی “جەلال شێخ كەریم ” بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كاتێكدایە بەشێك لە میدیاكان هەواڵی ئەوەیان بڵاوكردەوە كە گوایە ” نوسراوی فەرمی بۆ وەزارەتی ناوخۆ كراوە بۆ ئەوەی “سەركەوت حەسەن ” وەك پارێزگاری سلێمانی دەست بەكار بێت “