شاندێكی سوپای قودسی ئێرانی بۆ دژایەتیكردنی ڕیفراندۆم لە كوردستانە
ئێران بە ئاشكرا دژایەتی ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان دەكات كە بڕیارە لە 25ی ئەیلولی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت ، هەربۆیە فشاری توندی خستووەتە سەر حزبەكانی هەرێم بۆ پاشگەزبوونەوە ، بە تایبەت ئەو حزبانەی كە كاریگەری هەژموونی ئیرانیزم یان بەسەرەوەیە ، لە ئێستادا شاندێكی ئێرانی بەسەرۆكایەتی ” دانایی فەڕ ” باڵیویزی پێشوی ئێران لەعێراق كە بەرپرسی مەلەفی عێراقە لە سوپای قودس و هەریەك لە ” مسگەریان ” بەرپرسی مەلەفی كوردستان لە سوپای قودس و “عینایەتی ” ئەندامی ژوری كوردستان یاوەری دەكەن.
“خواكوڕك ” زانیویەتی شاندەكەی كۆماری ئیسلامی ئێران دوور لە چاوی میدیاكان لەگەڵ هەریەكە لە ( كۆسرەت رەسوڵ عەلی و بەرهەم ساڵح و مەلابەختیارو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و پاڤێڵ تاڵەبانی لە یەكێتی كۆبونەتەوەو لەگەڵ عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامیش ) كۆبونەتەوە .
لەبارەی فشارەكانی ئێران ” هوشیار سیوەیلی ” بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند ” فشارەكان وەك خۆیەتی و ڕوون و ئاشكرایە و بە شاندی یەكێتی شمان وتووە كە چوونەتە تاران ، ئەوان دژی ڕیفراندۆمن ، بەگشتی رای كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرامبەر ڕیفراندۆم ئەرێنی یە ، بەڵام ئێران هەڵویستی زۆر رەقە بە هەموو شێوەیەك دژی ریفراندۆمە “.