سبەینێ یەكەمین وەجبەی حاجیانی هەرێم بەرەو مەككەی پیرۆز بەرێدەكەون

 

بە پێی ووتەی وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان ” سبەینی چوارشەمە 2ی 8ی 2017 یەكەمین كاروانی حاجیانی هەرێم بەرەو مەككە بەڕێدەكەون “.

“نەبەز ئیسماعیل ” وتەبیژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بە خواكوڕك ڕاگەیاند ” سبەینێ چوارشەمە 2ی ئابی 2017 یەكەمین وەجبەی حاجیانی هەرێم بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج بەرەو ولاتی سعودیە بەڕێدەكەون ، سەرج ئامادەكارییەكانیان بەمەبەستی مانەوەو پێداویستیەكانیان جێبەجێ كراوە و ئەمساڵ پشكی هەرێمی كوردستان بۆ حاجیات (4867) كەسەو بەچەند وەجبەیەك دەگەنە شاری مەككەی پیرۆز “.
سەبارەت بە تێچووی هەرهاولاتیەك بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج “نەبەز ئیسماعیل ” وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ئاشكرای كرد ” هەركەسێك دەچێتە مەككەی پیرۆز بڕی ( 3650 $ ) دۆلاری بەمەبەستی كرێی هۆتێل و بلیتی فرۆكەو خواردن و خزمەتگوزاری و تەندروستی لێوەرگیراوە “.

Back to top button