ناوی ئەندامانی وەفدی ریفراندۆم بۆ بەغدا ئاشكرا دەكرێن

دوای ئەوەی لەدواهەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی بالای ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بڕیاردرا, بە پێكهێنانی لێژنەیەك لە ئەندامانی باڵای ریفراندۆم بۆ بەغدا بە مەبەستی گفتوگۆكردن لە بارەی سەربەخۆی كودستان و سازدانی ریفراندۆم لە ئەیلولی داهاتوو, ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم ناوی ئەندامانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا ئاشكرا دەكات و دەڵێت، بە بەغدا رادەگەیەنن كوردستان دەیەوێت لە مەودوا وەك دوو هاوسێ بن.

خەلیل ئیبراهیم ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم بەسایتی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاندووە، ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم بڕیاریداوە تا رۆژی 10-8 وەفدێكی هەرێم سەردانی بەغدا بكات كە پێكدێت لە مەسعود بارزانی و كۆسرەت رەسوڵ و چەند ئەندامێكی تر لە پێكهاتەكان و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، دەشڵێت: لەوێ بە فەرمی بە بەغدا رادەگەیەنین، ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان دەكرێت.
ئاماژەشیكردوە، پێشتر گفتوگۆی زۆر لەگەڵ بەغدا كراوەو سود لەو ئەزموونەی پێشومان وەردەگرین، ئێستا تاكە كار لە پێشمانە پرۆسەی ریفراندۆمە لەگەڵ بەغدا باسی بكەین، دەمانەوێـت بە لێك تێگەیشتن و ئاشتیانە لە یەكتری بگەین.
لەسەر ئەو پێشێلكارییە دەستووریانەی حكوومەتی عێراق ئەنجامی داون، لە لایەن لیژنەی ریفراندۆمەوە دۆسییەی تایبەتی بۆ دەكرێتەوە، ئەندامی لیژنە باڵاكەی ریفراندۆم،
وتیشی، دۆسێ لەسەر پێشێلكارییە دەستوورییەكانی عیراق ئامادە دەكەین و بۆ بەغدای دەبەین، ئەم سەردانانە درێژخایەنن بە جارێك و دووجار كۆتایی نایەن، تەنها ریفراندۆم پرسی سەرەكییە، لە ئایندەدا دۆسێی زۆرمان دەبێت لەگەڵ بەغدا باسی بكەین، بۆ دوای ریفراندۆم هەڵیدەگرین.

Back to top button