نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق: له‌ مانگی ته‌ممووز 415 كه‌س كوژراو و 300 كه‌سیش بریندار بوون

نەتەوە یەكگرتووەكان ئامارى توندو  تیژییه‌كانی له‌ عێراق راده‌گه‌ێنێت” كه‌ به‌ هۆی توندوتیژیەكانی عێراق لە مانگی تەمموزدا (241) كەس گیانیان لەدەستداوەو (277) كەسیش بریندابوون و پارێزگای نەینەوا زۆرترین قوربانی بەركەوتووە.

(یان كۆبیش) نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رایده‌گه‌ێنێت” بەهۆی شەڕی تیرۆرو توندوتیژیەكانەوە زۆربەی قوربانیان بەر پارێزگای نەینەوا كەوتووە كە (121) كەسی مەدەنی كوژراون و (112) كەسیش برینداربوون، دوای پارێزگای نەینەوا پارێزگای بەغدا دێت بە (38) كوژراوو (85) بریندارو دوای ئەویش ئەنبار دێت بە (33) كوژراوو (49) بریندارن.

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌” كه‌ ئیدانەی كردەوە و كوشتنەكانی داعش ده‌كه‌ین لە موسڵ كە خەڵكی مەدەنی وەك قەڵغانی مرۆیی بەكارهێناوە لەكاتی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ لەلایەن هێزە عێراقیەكانەوە لە سەرەتای مانگی تەمموزدا، هه‌روه‌ها دەبێت گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی پارێزراو بێت لەكاتی ڕووبەڕووبونەوەكانداو كاری لە پێشینەی هێزە ئەمنیەكان بێت لە كاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكاندا.

بەپێی ڕاپۆرتی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان ژمارەی قوربانیان لە تەمموز بەراورد بە مانگی حوزەیران كەمی كردووە كە (415) كەسی مەدەنی كوژراون و (300) كەسیش بریندابوونە.

Back to top button