به‌كارهێنانى رێژه‌یه‌كى كه‌م ئاسپرین مه‌ترسى تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى سینگ له خانمان كه‌م بكاته‌وه
خواردنى حةبى ئاسپرین به رێژه‌یه‌كی كه‌م، ئافره‌تان دوور ده‌خاته‌وه له شێرپه‌نجه‌ی سنگ، كه رێژهیكهی ده‌گات 20% كه‌م ده‌كات.
ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێى زانستى پیشانى داوه كه به‌كارهێنانى رێژه‌یه‌كى كه‌م ئاسپرین ده‌توانێت مه‌ترسى تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى سینگ له خانمان كه‌م بكاته‌وه . له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه به‌كارهێنانى رێژه‌یه‌كى كه‌م ئاسپرین و سێ جار له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا مه‌ترسى تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى سینك له خانمان دا به‌رێژه‌ى 20 له سه‌دا كه‌م ده‌كاته‌وه .
توێژه‌ران له لێكۆلینه‌وه‌كانى رابردوو دا بۆیان ده‌ركه‌وتبوو كه ئه‌گه‌ر هه‌یه په‌یوه‌ندى له نێوان به‌كارهێنانى رۆژانه‌ى ئاسپرین و كه‌مبوونه‌وه‌ى مه‌ترسى تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى سنگ هه‌بێت . له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا توێژه‌رانى ئه‌مه‌ریكى دواى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى زانستى له سه‌ر 27 هه‌زار و 164 ژن یان تاتوێكرد . ئه‌و كه‌سانه له ساڵانى 1995 له ژێر چاودێرى دا بوون . له ساڵى 2005 به‌شداربوون چه‌ند پرسیارنامهیهكیان له باره‌ى به‌كارهێنانى ئاسپرین و باقى ده‌رمانه‌كانى تر نائیسترۆئیدى دژه هه‌وكردن وڵام دایه‌وه .
له مانگى كانوونى یه‌كه‌مى 2013 (1457) ژن تووشى شێرپه‌نجه‌ى ببوونه‌وه. توێژه‌ران به شێوه‌یه‌كى گشتى بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ژنانه‌ى كه نزیكه‌ى سێ جارى له هه‌فته‌دا ئاسپرینیان به‌كارهێنا بوو كه‌متر تووشى ئه‌و شێرپه‌نجه‌یه ببوونه‌وه .
هه‌روه‌ها توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه له نێوان به‌كارهێنانى ده‌رمان نائیسترۆئیدى دژه ههوكردنهكهى و مه‌ترسى تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى سینگ له خانمان بوونى هه‌یه.