پرخه‌ی خه‌و كۆمه‌ڵێك مه‌ترسی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ

وه‌ك ده‌زاندرێت پرخه‌ی خه‌و یه‌كێكه‌ له‌و ناره‌حه‌تیانه‌ی كه‌ له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا زۆرێك له‌ مرۆڤه‌گان له‌ كاتی خه‌و به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و پزیشكانیش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕیننه‌وه‌ بۆ زۆر بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار كه‌ له‌ كۆتادا ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ مه‌ترسی بێت بۆ سه‌ر ژیانی كه‌سه‌كه‌.

پرخه‌ى خه‌و ده‌توانێت له‌ رێگه‌ى حه‌ساسیییه‌كان ، قه‌ڵه‌ویی، جیناته‌كان و هه‌تا ده‌رمانه‌ هێوه‌ر كه‌ره‌وه‌كان به‌شى ماسوڵكه‌ رووبدات، هه‌روه‌ها پرحه‌ى خه‌و ده‌توانێت نیشایه‌ك بێت بۆ كورتبوونى هه‌ناسه‌ كێشان، بۆیه‌ پزیشكان هۆشدارى ده‌ده‌ن كه‌ گه‌ر بێت و كێشه‌ى پرخه‌ى خه‌و چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌گه‌رى زۆر هه‌یه‌ ببێته‌ هۆى مه‌ترسى بۆ سه‌ر ته‌ندروستى.

پرخه‌ى خه‌و ده‌توانێت ببێته‌ هۆى كورتبوونى هه‌ناسه‌كێشان له‌ كاتى خه‌وتن و بۆیه‌ ئه‌نجوومه‌نى دڵ له‌ ئه‌مه‌ریكا هۆشداریان دا كه‌ پرخه‌ى خه‌و ده‌توانێت ببێته‌ هۆى فشارخوێنى به‌رز ، جه‌ڵته‌ى مێشك ، نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و په‌یوه‌ست به‌ دڵ و توێژینه‌وه‌كانیش پشت راستیان كردۆته‌وه‌.

توێژه‌رانى زانكۆى (ویسكانسین) دواى ئه‌نجامدانى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى زانستى كه‌ ماوه‌ى 18 ساڵى خایاند ،گه‌یشته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه‌ رێژه‌ى مردن له‌ نێو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ تووشى كورتبوو ن یا پچرانى هه‌ناسه‌كێشان بوونه‌ته‌وه‌ ده‌رمانى چاره‌سه‌رییان وه‌رنه‌گرتووه‌ ، به‌ رێژه‌ى سێ ئه‌وه‌نده‌ به‌ به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ تووشى كورتبوونى هه‌ناسه‌ نه‌بوونه‌وه‌ . ئه‌و به‌شداربووانه‌ى كه‌ 30 جار له‌ ماوه‌ى كاتژمێرێكدا تووشى پچرانى هه‌ناسه‌كێشان له‌ ماوه‌ى خه‌وتن ببوونه‌وه‌ ، مه‌ترسى مردن به‌ هۆى نه‌خۆشییه‌كانى دڵ خوێنبه‌ره‌كان به‌رێژه‌ى 5 ئه‌وه‌نده‌ بوو .

هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ تووشى پچرانى هه‌ناسه‌دان له‌ كاتى خه‌وتن ببوونه‌وه‌ ، چوار ئه‌وه‌نده‌ زیاتر تووشى شێرپه‌نجه‌ى و وجه‌ڵته‌ى مێشك و مردن ببوونه‌وه‌.نیشانه‌كانى كورتبوون هه‌ناسه‌ بریتین له‌ سه‌رئێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانى به‌یانیان ، میزكردنى به‌رده‌وام له‌ كاتى شه‌و ، بۆیه‌ پێوسته‌ له‌كاتى روودانى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ له‌گه‌ڵ پزیشك راوێژ بكرێت

Back to top button