بیبه‌ری توونی سوور هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى به‌رێژه‌ى 13% مردن به هۆى نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و جه‌ڵته‌ى مێشك كه‌م بكاته‌وه
بیبه‌ر كۆمه‌ڵێك جۆری هه‌یه و هه‌ر یه‌كه‌یان به سوده بۆ مرۆڤ به شێوه و جۆرێك كه پێویسته سودی لێ وه‌ربگیرێت، به‌ڵام لێره بیبرهی توون له چه‌ندین توێژینه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه” هۆكاره بۆ ته‌مه‌ن درێژی مرۆڤ.
توێژه‌رانى په‌یمانگه‌ى پزیشكى لارنهر له زانكۆى “ورمۆنت ” له ئه‌مه‌ریكا بۆیان ده‌ركه‌وتووه” كه خواردنى بیبه‌رى توونی سوور هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى به‌رێژه‌ى 13% له‌سه‌دا مردن به هۆى نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و جه‌ڵته‌ى مێشك كه‌م بكاته‌وه ، چه‌ندین سه‌ده بیبه‌رى سوورى توون و به‌هارات ، وه‌ك ده‌رمانى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه‌كان سوودى لێوه‌رده‌گیرا، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له ساڵى 2015 له چین ئه‌نجامدراوه پیشانى داوه كه په‌یوه‌ندى زۆر له نێوان خواردنى بیبه‌رى توون و كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى مردن دا هه‌یه، ئه‌وه‌ش توێژبنهوه نوێیه‌كه‌ى ئێستا پشت راست ده‌كاته‌وه.
زانایان دواى ئه‌نجامدانى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى زانستى له سه‌ر 16 هه‌زار كه‌س ئه‌مه‌ریكى و بۆ ماوه‌ى 23 ساڵ له ژێر چاودێرى دا بوو و به‌دواداچوونیان بۆ كرا و توانییان تایبه‌تمه‌ندى بیبه‌رى توندى سوور بدۆزنه‌وه . ئه‌وان ژماره‌ى حاڵه‌ته‌كانى مردن و هۆكاره‌كانیشیان هه‌ڵسه‌نگاند.
له ئه‌نجامدا ده‌كه‌وت كه بیبه‌رى سوورى توون بۆ ته‌ندروستى زۆر به‌سووده و ئه‌وه واقعییه‌ته كه “كسپایسین”، كه به‌شى سه‌ره‌كیی بیبه‌رى توونه رێگرى له قه‌ڵه‌ویی و گیرانى خوێنبه‌ره‌كانى دڵ ده‌گرێت و هاوسه‌نگیان ده‌كات ، هه‌وره‌ها تایبه‌تمه‌ندى دژه میكرۆبى هه‌یه و به شێوه‌ى نارٍاستهوخۆ كاریگه‌رى له سه‌ر بهكتریانیی ریخۆله داده‌نێت .