له پاڵه‌وانیه‌تی ئۆدی چوار یانه‌ی ئه‌وروپا ده‌جه‌نگن و ئه‌مڕۆش یاری كۆتایی ئه‌نجامده‌درێت.
هه‌موو ساڵێك پێش ده‌ستپێكردنی وه‌رزی تازه‌ی خوله‌كان له‌و ئه‌وروپا، كۆمپانیایی ئۆدی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێل، هه‌لده‌ستێت به سازدانی پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك له نێوان چوار یانه، و یه‌كێك له یانه‌كانیش ده‌بن به‌پاڵه‌وان له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه.
وا بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی پاڵەوانیەتی دۆستانەی جامی ئۆدی دوو یاری ئەنجامبدرێت و پاڵەوان ئاشكرابێت، له پاله‌وانیه‌تیه‌كه‌ش هەریەكە لە یانەكانی (بایرن میونخ و ناپۆلی و ئەتلەتیكۆ مەدرید و لیڤەرپوول) بەشداریان لە پاڵەوانیەتییەكە كردووە كە لەلایەن كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی ئۆدی سپۆنسەری دەكرێت”.
ئەنجامی یارییەكانی دوێنێ:-
( ئەتلەتیكۆ مەدرید 2 – 1 ناپۆلی )
( بایرن میونخ 0 – 3 لیڤەرپوول )
…………………
ئەمرۆ یاری كۆتایی : (6:45) : ( ئەتلەتیكۆ مەدرید × لیڤەرپوول ) بۆ پله‌ی یه‌كه‌می و دووه‌می.
پلەی سێیەم : (9:45) : ( بایرن میونخ × ناپۆلی ) بۆ پله‌ی سێهه‌می و چواره‌می.