له ناحیه‌ی گوڵاڵه پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو
لە شارۆچکەی گوڵاڵە بۆمبێکی چێندراو تەقییەوە و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک شەهید بوو،له گوندی جه‌میله‌ی سه‌ر به ناحیه‌كه.
(رائیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری) بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیێندراوێکدا رایگه‌یاندوه” شەهیدبوونی ئەو پێشمەرگەیەی لە گوندی جەمیلە لە شارۆچکەی گوڵاڵەی سەر بە پارێزگای دیالە به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك بووه، پێشمەرگەکە ناوی “ئیسماعیل حەمە عومەر” لەدایکبووی ساڵی 1967ه و دانیشتووی شارۆچکەی قەڵادزێ بووە و پێشمەرگەی لیوای 120ی هێزەکانی پێشمەرگەی كوردستان بووه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌وه هاتووه” كه دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، پێشمەرگەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بووە، بەمەبەستی توێکاریش تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراوە.
ئه‌ویی شیاوی باسه” ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره به‌هۆی بۆمبی چێندراو و ته‌قینه‌وه‌ی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، چه‌ندین پێشمه‌رگه شه‌هید و بریندار بوون و تا ئێستاش ئه‌و سنوره به ته‌واووی پاك نه‌كراوه‌ته‌وه له بۆمب و مینی چێندراو.