وه‌زاره‌تی رۆشنبیری: هه‌ر ده‌زگا و دامه‌زراوه‌یه‌كی راگه‌یاندن دژی ریفراندۆم بێت سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین
گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان رايدهگهێنێت” ھەر كەناڵێكی راگەیاندن پێچەوانەی پرسی ریفڕاندۆم و سەربەخۆیی كوردستان كاربكات، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت و سزا دەدرێت.
(فەرھەنگ گۆمەشینی)، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه” ھەر كەناڵێكی راگەیاندن بە پێچەوانەی پرسی ریفڕاندۆمەوە كار بكات، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت، چونكە ریفڕاندۆم پرسێكی نەتەوەیی و نیشتیمانییە و پێویستە ھەر بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت، ھەر كارێكیش پێچەوانەی پڕۆسە نیشتیمانی و نەتەوەییەكان بێت، لەلایەن ھەر دەزگایەكی راگەیاندنەوە بێت وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لێی بێدەنگ نابێت و رێكاری یاسایی له پێش ده‌گرینه به‌ر.
گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه” ئه‌گه‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌و بابه‌ته‌وه رووبدات، ئه‌وا له رێگای یاسا و داواكاری گشتیه‌وه كه‌یسه‌كه ده‌جوڵێندرێت و سكاڵاكه مامه‌ڵه‌یه‌كی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، له ئێستاشدا له سه‌ر پرسی ریفراندۆم له هه‌ریمی كرودستان ئیمه وه‌كو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان چاوه‌ڕوانی دوا بڕیاری كۆمیسۆنی باڵای ھەڵبژاردن و كۆمیتەی باڵای ریفڕاندۆمین، بۆ ئەوەی رێنمایی دەربكات لەبارەی چۆنیەتیی دەستپێكردنی پڕوپاگندە بۆ ھەر پڕۆسەیەك، بەدەر لەو رێنماییانەی كۆمسیۆن و دەزگە پەیوەندارەكان، بۆ ھیچ دەزگەیەكی راگەیاندن و میدیا نییە بە پێچەوانەی رێنماییەكان كار بكات و پڕۆپاگندە بكات، ده‌نا ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌ت ئه‌و پرسه به یاسایی یه‌كلا ده‌كه‌ینه‌وه و سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین.