ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك: به‌بێ ئیداره و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هه‌ر رێككه‌وتنێك بكرێت له‌سه‌ر نه‌وت نایاسایی و ناده‌ستووریه
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له لیستی برایه‌تی رایدهگهێنێت” هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ووڵاتیئ ێران ناده‌ستووریه.
پاش واژۆكردنی گرێبه‌ستێكی نه‌وتی له نه‌وتی كه‌ركوك له نێوان هه‌روو وولاتی ئێران و عێراق، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه ئه‌و گرێبه‌سته به نایاسایی و ناجهستووری له قه‌ڵه‌م ده‌دات و رایدهگهێنێت” ئێمە لە ئەنجوومەنی نەوت و گاز لە پارێزگای كەركووك بێئاگاین و بەپێی ماددەی 112 دەستووری عێراق ئەو بڕیارە پێچەوانەی دەستوورە.
(فواد حوسێن) ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە لیژنەی نەوت و گاز لەبارەی ھەناردەی نەوتی كەركووك بۆ ئێران رایگه‌یاندوه” ئه‌و گرێبه‌سته نیاسایی و ناده‌ستووریه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه كراوه پێچه‌وانه‌ی ماده‌كه‌یه، چونكه ده‌بێت به هاوكاری و هاوبه‌شی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بێ، ئه‌گه‌ر ئه‌وان راستیان ده‌كرد و له‌ق ازانجی خه‌ڵك ده‌یكه‌ن ده‌بوو له سڵی 2007 ئه‌مه‌یان بكردایا.
بۆیه لێره‌وه ئه‌وه راده‌گه‌ێنین، به‌بێ ئه‌نجوومه‌نی پاریزگای كه‌ركوك ئیداره‌ی شاره‌كه هه‌ر رێككه‌وتنێك بكرێت، سه‌ركه‌وتوو نابێت و پێوێسته هه‌ر كارێك ده‌كرێ ئیداره و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه ئاكاداربن ده‌نا هیچ ئه‌نجامێكی نابێ.