مالیكی:هێرشیكی زۆر له سه‌ر خۆم و حزبه‌كه‌م هه‌یه و چه‌ند لایه‌نیكی ئه‌مریكیش له پشت ئه‌م كاره‌وه‌ن
ماليكى سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه و سه‌رۆكی كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا له په‌رله‌مانی عێراقی و جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژارنه‌كانی داهاتوو له عێراق رایدهگهێنێت”چه‌ند لایه‌نێكی ئه‌مریكی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه خۆم و حزبه‌كه‌م پهراوێزبخرین له هه‌ڵبژاردنه‌كان،ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژارده‌نه‌كان دوابخرێت بۆ ئه‌وه‌ی ووڵات تووشی نارهخهتی و كاره‌ستباری ببێته‌وه.
(نوری مالیكی) جێگری سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه، له لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كانیدا گوتوویه‌تی “مه‌به‌ستی پشت دواخستنی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌یه وڵات دووچاری بۆشایی ده‌ستووری بكه‌ن و دوور له حكومه‌تی ئێستاش، حكومه‌تیكی فریاگوزاری به ئامانجی دوورخستنه‌وه‌ی حزبی ده‌عوه درووست بكه‌ن و حزبی ده‌عوه كه من سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌م و حه‌یده‌ر عه‌بادی تێدایه دوور بخه‌نه‌وه، ئه‌م له كاتێكدایه” كه هه‌وڵێك هه‌یه بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ربكرێت و له‌ژیر به‌ندی شه‌شه‌مدا، داوای پێكهێنانی حكومه‌تیكی فریاگوزاری به پاساوی به‌ڕێوه‌بردنی كاتی وڵات ده‌ربكرێت، كه ئه‌مه لای ئێمه قبوڵ نیه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” ئه‌م لیدوانه‌ی مالیكی له كاتێكدایه كه زۆریك له سیاسیه‌كانی عێراق پێیان وایه، كه نابی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆی بكرێت چونكه عێراق تووشی ناره‌حه‌تی زۆر هاتووه و به ملیۆنان هاووڵاتی عێراقی ئاواره‌ن و دوورن له حاڵ و ماڵی خۆیان، هه‌روه‌ها جۆخی ئارامی و ئابوری ووڵات له‌و پڕی خراپیدایه.