سەرۆكایەتی هەرێم لەسەر ئەم رووداوە هاتە سەر خەت

خواكوڕك
لە راگەیاندراوێكدا سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەكەی عه‌نتاب ده‌كات.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوەكە دا كە لە 21ـی 8ـی 2016 بڵاو كراوەتەوە دەلێت، به‌داخه‌وه‌ شه‌وی 20ـی 8ـی 2016 له‌ شارۆچكه‌ی شاهینبه‌ی لە عەنتابی باکووری کوردستان، له‌ ئه‌نجامی هێرشی خۆكوژێكی تیرۆریست بۆ سەر بۆنەیەكی كۆمەڵایەتیی خەڵك، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتیان شەهید و بریندار بوون.
هەروەها لەراگەیاندراوەكەدا سەرۆكایەتی هەرێم دەڵێت وێڕای دەربڕینی هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشیمان بۆ كه‌سوكاری شەهیدان، هیوای چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین و، زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە نامرۆڤانەیە دەكەین. ئەوەیش دووپات دەكەینەوە، كە تیرۆر و هزری توندڕۆیی هەڕەشەیەكی جدییە بۆ سەر هەموو لایەك و دژی ژیان و ئاسوودەیی هاووڵاتیانە. هەر بۆیەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆركاری، هاوبەشی وڵاتان و جدییەتی هەموو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە.
Back to top button