بارزانی و نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر راپۆرتێك قسه‌یان كردووه
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان لهراگهیاندراوێكدا، رایگه‌یاند، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان”باسی ئەو راپۆرتەی کردووە، کە لەبارەی عێراقەوە دراوەتە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لە ناوەڕۆکی راپۆرتەکە ئاگادار کردووەتەوە”.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان،رۆژی چوارشەممە 2\8\2017 لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یان کۆبیش، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، کۆ بووەتەوە”.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه”لە کۆبوونەوەکەدا، مەسعود بارزانی و یان کۆبیش تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییە هەنووکەیی و ئایندەییەکانی هەولێر و بەغدایان کردووە، جگە لە گفوتگۆکردن لەبارەی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.