مه‌حمود سه‌نگاوی به‌ به‌ڵێ ده‌نگ به‌ریفراندۆم ده‌ده‌م باس له‌وه‌ش ده‌كات چیان به‌ئێرانیه‌كان گوتووه‌

محمود سه‌نگاوی فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كه‌ی حه‌فتای یه‌كێتی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، رایده‌گه‌ێنێت، به‌به‌ڵێ ده‌نگ به‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌دات، ده‌لێـت، به‌ئێرانیه‌كانمان گوتووه‌، کە لە بابەتی مافی چارەی خۆنووسین پاشگەز نابینەوە و میللەتی ئێمەش مافی خۆیەتی داوای ئازادی و سەربەستی بکات”.

مه‌حمود سه‌نگاوی هه‌روه‌ها گوتیشی”ئێمه‌ وەک یەکێتی، نەخشەڕێگایەکمان ھەیە کە ھەڵوێستی خۆمانمان تێیدا دەربڕیوە و بڵاومان کردووەتەوە، منیش لەو کاتەدا دەستم بۆ پەسەندکردنی نەخشەڕێگاکە ھەڵبڕیوە، بۆیە من لەگەڵ پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دام و بە (بەڵێ) دەنگی بۆ دەدەم. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە پێویستە پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێته‌وه‌”

محمود سه‌نگاوی هه‌روه‌ها له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندێكه‌ی حزبه‌كه‌ی بۆ ئێران و رای ئێرانیه‌كان و وه‌ڵامی حزبه‌كه‌ی بۆ رای ئێرانیه‌كان ده‌شلێـ”لە دیدارەکانیاندا لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، بەرپرسانی ئەو وڵاتە دژی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بوون. گوتیشی: ”تەنیا یەکێک لەوان پێی باش نەبوو ئێستا ڕیفراندۆم لە ھەرێمی کوردستاندا ئەنجام بدرێت و هۆکارەکەی بۆ کات گەڕاندەوە، بەڵام ئێمە بە ڕوونی پێمان گوتن”.

Back to top button