ئەمریکا و ڕووسیا بەرەو گرژی زیاتر
ریکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند پەیوەندیەکانی نێوان ڕوسیاو ئەمریکا بەرەو گرژی زیاتر دەڕوات”.
تیلەرسن ئاماژەی بەوەش کرد وێڕای نزیک بونەوەی دیداری خۆیی و هاوتا ڕوسیەکەی لە کۆتایی ئەم هەفتە بەڵام هەڵوێستی ڕوسەکان بە دەرکردنی ۷٥٥ دێپلۆماتکاری ئەمریکی دۆخی پەیوەندیەکانی گرژتر کرد”.
هاوکات تیلەرسن نەیشاردەوە بڕیاری سزادانی ڕووسیا لە لایەن کۆنکرێسەوە کاریگەری هەبووە لەسەر گەیشتنی دۆخی پەیوەندی نێوان مۆسکۆو واشنتۆن هەبووە و دڵنیایشی دا لەوەی تڕەمپ یاساکە وەک خۆی پەسەند دەکات”.