گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: پێشێلکردنی زیاتر لە 55 ماددەی دەستووری عێراق وایكرد هه‌رێم ریفراندۆم بكات
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی پانێلێك له زانكۆی جیهان له‌هه‌ولێر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوان و قسانه‌ی كه له لایانه‌كان ده‌درێت له‌باره‌ی ریفراندۆم و یاسایی بوونی پرۆسه‌كه ده‌لێـ”نەک ئەنجامدانی ریفراندۆم پێشێلکردنی دەستوور نییە، بەڵکو پێشێلکردنی زیاتر لە 55 ماددەی دەستووری عێراق وایکردووە هەرێمی کوردستان بژاردەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی هەڵبژێرێت”.
ئومێد سه‌باح گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ئاشكراشی كرد” کەمتر لە 1%ی سوپای عێراق، لە نوێنەرانی خەڵکی کوردستان پێکهاتووە هه‌روه‌ها جەختیشی لەوە کردەوە کە لە ماددەی یەکەمی دەستووری هەمیشەیی عێراقدا هاتووە: دەوڵەتی عێراق دەوڵەتێکی فیدرالییە، بەڵام لە ساڵی 2003وە تاوەکوو ئێستا کار بە یاساکانی سەردەمی سەدام حوسێن دەکرێت کە لەسەر بنەمای مەرکەزی ئەو یاسانە دانراون، هه‌ر له‌باره‌ی پێشهڵكردنی مادده‌ی ده‌ستووری ده‌شلێـ”ماددەی نۆیەمی دەستووری عێراقی کە سێ بنەمای تێدایە، یەکەمیان ئەوەیە کە دەبێت سوپای عێراق نوێنەرایەتیی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراقی تێدا هەبێت، واتە 20%ی سوپای عێراق لە نوێنەرانی خەڵکی کوردستان پێکهاتبێت، خاڵی سێیەمی هەمان ماددەش دامەزراندنی هێزی میلیشیایی لە عێراق ڕەت کردووەتەوە“. ئەوەشی نەشاردەوە کە لە ساڵی 2003 و دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، هیچ لایەنێکی عێراقی جگە لە کورد ئامادەنەبووە نوێنەری خۆیان بۆ سوپای عێراق بنێرن، بەڵام ”لە 2005دا کە کەمێک دۆخیان باشتر بوو، کەوتنە دژایەتیکردنی کوردانی نێو سوپای عێراق و ئێستا کەمتر لە 1%ی سوپای عێراق لە نوێنەرانی خەڵکی کوردستان پێک دێت”.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها گوتیشی” بەپێی دەستووری عێراق، سوپا نابێت دەستێوەردان لە کاروباری سیاسی‌دا بکات، بەڵام لە ساڵی 2008 و 2011دا نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، سوپای بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەی سیاسی بەکار هێناوە و هه‌روه‌ها گوتیشی “پێشتر مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا ئەوەی ڕاگەیاند کە لەلایەن عێراقەوە بنەما دەستوورییەکان پێشێل کراون و بنەماکانی فیدرالی لە عێراقدا جێبەجێ نەکراون”.
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد کە هەرێمی کوردستان دەیەوێت بە گفتوگۆی ئاشتیانە بگاتە چوارچێوەیەکی گونجاو بۆ ئەو پرسە، ئامانجیش رێگریکردنە لە تووندوتیژی، بۆ ئەوەی بەغدا و هەولێر دوو دراوسێی باش بن”.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی لەگەڵ پێکهاتەکان دەستمان بە گفتوگۆ کردووە و لە پارێزگای نەینەوا لەگەڵ سەرۆک هۆزەکان کۆبووینەوە، ئێستاش چاوەڕوانی گەڕانەوەی پارێزگاری کەرکووکین کە لەدەرەوەی وڵاتە بۆ ئەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پێکهاتەکانی کەرکووکیش کۆببێتەوە، هه‌روه‌ها گوتیشی”دەبێت دەرفەتێکی یەکسان بۆ پێکهاتەکانی کەرکووک بڕەخسێت و نابێت کەس خۆی بەسەر خەڵکی ئەو ناوچانەدا بسەپێنێت”.