راگه‌یاندراوێك له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

سه‌رۆكاتی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ده‌نگۆیه‌كی ناراست كه‌ گوایه‌ بارزانی نامه‌یه‌كی هه‌ره‌شه‌ ئامێزی بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی ناردووه‌، ده‌لێت”له‌ ژماره‌یه‌ك میدیا و راگه‌یاندن هه‌واڵێكی ناڕاست بڵاوبووه‌ته‌وه‌، كه‌ گوایه‌ به‌ڕێز مەسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی بۆ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناروودوه‌.

ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌ ..

له‌ ژماره‌یه‌ك میدیا و راگه‌یاندن هه‌واڵێكی ناڕاست بڵاوبووه‌ته‌وه‌، كه‌ گوایه‌ به‌ڕێز مەسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی بۆ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناروودوه‌.

لێره‌دا به‌ گشت لایه‌ك راده‌گه‌یه‌نین، كه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌ و په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق زۆر باش و دۆستانه‌یه‌ و هه‌موو كات هه‌وڵدراوه‌ له‌ ئێستا و ئاینده‌یشدا هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێ، به‌ دیالۆگ و لێكتێگەییشتن و دانوستاندن چاره‌سه‌ر بكرێ.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان

2ـی8ـی2017

Back to top button