كوری قازی محهمهد، بانگەوازێک بۆ حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دهكات
له راگهیاندراوێك دا عهلی قازی محهمهد دامهزرێنهری كۆماری مهاباد، رایدهگهێنێت، گۆڕانکاری نوێ و خێرا چاوەڕێ دەکرێ.ئەو دۆخەی ئێستا لە هەرکات زیاتر پێویستی بە یەکێتی ریزەکانی کورد بەگشتی و هاوکاری و هاودەنگی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان هەیە. بۆئەوەی لە داهاتوودا ئەو دەرفەتانەی بۆ کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڕەخسێن لەکیس نەدەین و لە لایەکی دیکەوە دڵی خەڵکی ناڕازی کوردستان کە پەرتەوازەیی حیزبەکان ناهومێدی کردوون ئاشت بکەینەوە و بزووتنەوەی کوردی رۆژهەڵات پێشبخرێ و هاودەنگ و یەکگرتووبکرێ.. لێکنزیکبوونەوە و کاری جددی بۆ پێکهێنانی چوارچێوەیەک کە سیاسەت و گوتاری سیاسی رۆژهەڵات یەک و رێکبخات ئەرکێکی هەرە لەپێشی لایەنە سیاسییەکانە”.
ههر لهبانگهوازهكهی دا عهلی قازی دهشلێـ”لەپێناوی ئەو ئامانجەدا بەندەی برای هەموو لایەکتان بانگێشتی بەرپرسانی یەکەم یان بڕیاربەدەستی حیزبەکان دەکەم بۆ کۆبوونەوەیەک لەم مانگەدا لەپێناوی یەکێتی و یەکڕیزی و سەرئەنجام پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
دەقی نامەکەی عەلی قازی محەممەد
بەڕێزان: پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
وەک هەموان دەزانن کوردستان و ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێ… گۆڕانکاری نوێ و خێرا چاوەڕێ دەکرێ… ئەو دۆخەی ئێستا لە هەرکات زیاتر پێویستی بە یەکێتی ریزەکانی کورد بەگشتی و هاوکاری و هاودەنگی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان هەیە…… بۆئەوەی لە داهاتوودا ئەو دەرفەتانەی بۆ کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڕەخسێن لەکیس نەدەین و لە لایەکی دیکەوە دڵی خەڵکی ناڕازی کوردستان کە پەرتەوازەیی حیزبەکان ناهومێدی کردوون ئاشت بکەینەوە و بزووتنەوەی کوردی رۆژهەڵات پێشبخرێ و هاودەنگ و یەکگرتووبکرێ.. لێکنزیکبوونەوە و کاری جددی بۆ پێکهێنانی چوارچێوەیەک کە سیاسەت و گوتاری سیاسی رۆژهەڵات یەک و رێکبخات ئەرکێکی هەرە لەپێشی لایەنە سیاسییەکانە.
لەپێناوی ئەو ئامانجەدا بەندەی برای هەموو لایەکتان بانگێشتی بەرپرسانی یەکەم یان بڕیاربەدەستی حیزبەکان دەکەم بۆ کۆبوونەوەیەک لەم مانگەدا لەپێناوی یەکێتی و یەکڕیزی و سەرئەنجام پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
داواکارم لە بەڕێزتان کە تاکو 10/8/2017 وەڵامی بانگهێشتەکەم بدەنەوە .
براتان
عەلی قازی محەمەد “کوڕی رەش”
1/8/2017