گۆڕان: په‌رله‌مان و یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش چاره‌سه‌ر بكرێت به‌شداری ریفراندۆم ناكه‌ین
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان به رۆژنامه‌یه‌كی ده‌زگای زانیاری راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان كاراش بكرێته‌وه، یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش چاره‌سه‌ر بكرێت، گۆڕان به‌شداری ریفراندۆم ناكات، مه‌رجی تێپه‌راندنی یاسا بۆ ریفراندۆم قبوڵ ناكات”.
له لێدوانێكی دا بۆ رۆژنامه‌یه‌كی سه‌ر به ده‌زگای زانیاری یه‌كێتی و نزیك له لاهور تاڵه‌بانی، ئاوات شێخ جه‌ناب، ده‌لێـ”ئێمە داوای ئاساییكردنەوەی پەرلەمانمان كردووە وەك خۆی، یەكێك لەئیشەكانی پەرلەمان موناقشەی ڕیفراندۆم دەبێت، ئیشە سەرەكییەكەی پەرلەمان یاسای سەرۆكایەتی هەرێمە، لەكوێدا پچڕاوە لەوێدا گرێ بدرێتەوەو قسەی لەسەر بكرێت”.
هه‌روه‌ها ئاوات شێخ جه‌ناب ده‌شلێـ”پارتی بەشەرتی ڕیفراندۆم باسی ئەوەی كردووە، كە یاسای سەرۆكایەتی هەرێم لەپەرلەمان چارەسەربكرێت، ئێمە مەرجمان قبووڵ نییە، ناچینه ژێر بڕیاری ریفراندۆم ، بۆیه ئه‌و جۆڕه رێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ پارتی ناكه‌ین”.