كۆنگرێس مانێكی ئەمریكا: دەوڵەتی كوردستان دەبێتە مایەیی سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
دوای دیاری كردنی وادەی سازدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان, لە ئێستادا لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوەی كوردستان بەشێوەی جیاجیا پشتگیری لەسەربەخۆیی كوردستان دەكەن لە دواهەمین لێدوانی كۆنگرێسمانێكی ئەمریكا دەلێت :” كورد شایەنی دەولەتی سەربەخۆی خۆیەتی”
ترێنت فرانكس كۆنگرێسانی ئەمریكا لە لێدوانێنكی تایبەت بە سەربەخۆی و ریفراندۆمی كوردستان لە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە:” هەر كەسێكی ئەمریكایی ئاشنا بێت بە كوردستان بێگومان پالپشتی لە سەربەخۆیی كوردستان دەكات, ئەوە روانگەی من ئەوە هەڵوێستی منە, باوەڕم وایە كوردەكان شایەنی وڵاتێكی ئازادن و سەربەخۆی و خاوەنی سەروەرین كە هیوادارم واش بێت”
كۆنگرێسمانی ئەمریكا گوتیشی:” باوەڕم وایە كوردستان دەبێتە هێزێكی بەرچاو بۆ سەقامیری رۆژهەلاتی ناوەڕاست, پێم وایە كوردەكان نمونەیەكی جوانن بۆ ئازادی و پێكەوە ژیانی ئاینیان بنیاد ناوە.
لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەی گوتیشی:” كوردەكان دانیان پێداناوە كە هەلەیان هەبووە, هەروەها هیوادارم كوردەكان بە وردی چاو بدەنە مافی مەسیحیەكان وئێزیدەكان لە رێگای خولقاندنی دۆخی بەدەست هێنانی مافی چارەی خۆ نوسین.
ترێنت فرانكس گوتشی:” پێدەچێت كوردەكان لەسەر رێبازی خۆیان بۆ سەربەخۆی پێداگربن, دەمەوێت لێرەوە دڵگەرمیان بدەمەوە كە ئەگەر ئەوان بەردەوام بن لە هەوڵەكانیان ئەوا دەبێتە هاندەرێك بۆ پشتیوانی ئەوان بۆ بەدەست هێنانی سەربەخۆیی.