مورتەزا رەحمانی لە سێدارە درا

ئەمرۆ چوار شەمە 2ی ئابی 2017 بەندكراوێكی سیاسی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە گرتوخانەی ناوەندی شاری سنە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا جێبەجێ كرا .

“مورتەزا رەحمانی ” خەڵكی گوندی تیلەكۆی سەربە شاری كامیارانە و لە ساڵی 2011 وە دەست بەسەر كراوە ، ساڵی (2013 ) بە تۆمەتی ئەندامبوون و هاریكاریكردنی حزبێكی كوردی دژ بە ئێران و شۆرشی ئیسلامی و كوشتنی دوو ئەندامی سوپای پاسداران، ناوبراو بە سێ ساڵ زیندانی و سێ جاریش سزای لە سێدارەدانی بۆ دەركراوە ، بەر لە سێدارەدانیشی لە ماوەی حوكمی زینانیدا چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتی ئیرانەوە ئازارو ئەشكەنجە دراوە .

Back to top button