به‌به‌ڵگه‌وه، كۆسره‌ت ره‌سوڵ شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی دوور خسته‌وه
به‌پێی نووسراوێك كه واژووی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی له‌سه‌ره، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، پێشتر هۆكاری دوور خستنه‌وه‌ی ئاشكرا كرابوو، كه به‌هۆی لێدوانه نابه‌جێیه‌كانی له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دوورخراوه‌ته‌وه”.
به‌پێی نووسراوه‌كه بێت ئه‌و بڕیاره له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو واژوو كراوه، تێدا هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی له یه‌كێتی به‌پێی ماده‌ی 10ی 11ی په‌یره‌وی ناوه‌خۆی تایبه‌ت به‌له‌ده‌ست دانی ئه‌ندامێتی له‌یه‌كێتی به‌پێی جۆڕی سزای له په‌یره‌وی ناوه‌خۆی یه‌كێتی، له بڕگه‌كانی (7،5،4،3)و بڕگه‌ی 5ی مادده‌ی 27، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵه شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دوور له هه‌موو گیانێكی حزبایه‌تی په‌یام و پروپاگه‌نده‌ی نابه‌جێ بڵاو كردۆته‌وه”.
هه‌روه‌ها بە سێ خاڵ ئاماژە بە سزادانەكەی شاناز دراوه، كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:(یه‌كه‌م: لادانی شاناز برایم ئه‌حمه‌د له لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه، دووه‌م: مه‌كته‌بی ڕێكخستن به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ دابنێن، سێیه‌م: مه‌كته‌بی ڕێكخستن سه‌رپه‌رشتیی كۆمیته و چالاكییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات، تا هه‌ڤاڵێكی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێته لێپرسراوی ناوه‌نده‌ی ده‌ره‌وه.
پێشتر خواكوڕك هه‌واڵی ده‌ركردنی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی بڵاو كرده‌وه كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌یه‌كی گۆڕان هه‌واڵ و زانیاریه‌كان پشت‌راست كرابوونه‌وه”.