یەكێتی: بەرژەوەندی كورد ناكەین بە قوربانی ڕقی هیچ لایەك

دوای ئەوەی ئەمڕ دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ ئەندامانی مەكتەبی كۆمەڵایەتی یەكێتی كوبوونەوە رایانگەیاند كە:”یەكێتی چیتر بەرژەوەندی كورد و حزبەكەی ناكات بە قوربانی رقی ھیچ لایەك”.

لە ڕاگەیەنراوێكیاندا مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستاندا هاتووە كە لەكۆبوونەوەكەدا،دەستەی كارگێڕی، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە غەدرێكی گەورە دەكرێت، ئەگەر بویسترێ بە مەبەست وانیشان بدرێ، كە یەكێتیی سیاسەتێكی رۆشنی نییە! یان پرۆژەی نییەو ستراتیژی رون نییە.

لەبەشێكی ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە”راستە كێشەی ناوخۆمان ھەیە، بەڵام ھیچكاتێك ئەو كێشانە، رێگر نەبووە لەوەی یەكێتیی ھەم لەبەشەكانی تری كوردستان، سیاسەتێكی رۆشن و تەندروستی ھەبێ و ھەم لەگەڵ گۆڕان ھاوسەنگی بپارێزین و ھەم لەگەڵ پارتیش، رێگربین لەوەی جارێكی تر ناكۆكییەكان بتەقنەوە و شەڕ درووستبیتەوە”.
چاودێرێكی سیاسیش دەلێت:” پەیامەكەی یەكێتی كە لە ناو راگەیەندراوەكە دا هاتبوو رووی لە بزووتنەوەی گۆڕانە بە كورتی دەیەوێت پێیان بلێت ئەگەر ئێوە ئامادەی چارەسەری كێشەكان نین, ئەوا ئێمە چیتر بەرژەوەندیەكانی وڵات ناكەینە قوربانی سیاسەتە چەوتەكانی ئێوە ئەگەری هەیە لە ئەگەری ئامادەنەبوون بزووتنەوەی گۆڕان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان یەكێتی پەرلەمان بە هاوبەشی لەگەڵ پارتی و لایەنەكانی دیكە كارا بكاتەوە.

 

 

Back to top button