سعودیه ده‌یه‌وێت موقته‌دا سه‌در له ئێران دوربخاته‌وه
دوای 11 ساڵ ، جارێكی دیكه “موقته‌دا سه‌در ” ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌لایه‌ن شانشینی سعودیه‌وه به فه‌رمی بانگێشت كرا ، بانگێشت كردنه‌كه له‌سه‌ر ده‌ستی ” محه‌مه‌د سه‌لمان ” شازاده‌ی جێ‌نشین بوو كه به شای سێبه‌ری سعودیه داده‌نرێت ، ڕۆژی 30ی ته‌موزی 2017 “موقته‌دا سه‌در ” ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن “محه‌مه‌د بن سه‌لمان ” شازاده‌ی جێنشینی سعودیه بانگێشت كرا
سه‌ردانی “موقته‌دا سه‌در ” بۆ ولاتی سعودیه لێكدانه‌وه‌و كاردانه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ده‌كرێت ، میدیاكانی ناوچه‌كه سه‌ردانی ” موقته‌دا سه‌در ” بۆ سعودیه و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ “محه‌مه‌د بن سه‌لمان ” شازاده‌ی جێ‌نشین به هه‌وڵێكی جددی ب دورخستنه‌وه‌ی “سه‌در ” له ئێران ده‌بینن .
هاوكات ئێران به نیگه‌رانییه‌وه ده‌روانێته سه‌ردانه‌كه‌ی “سه‌در ” بۆ ولاتی سعودیه‌و به هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی دژ به كۆماری ئیسلامی و عێراق و ناوچه‌كه ده‌زانێت .
“هه‌یسه‌م هیتی ” لێكۆڵه‌رو چاودێری سیاسی ده‌ڵێت ” له نێو دامه‌زراوه‌كانی عێراق دا ململانێ و كێبڕكێ هه‌یه ، به‌تایبه‌ت له نێو فراكسێۆنه سیاسییه‌كان كه ده‌یانه‌وێت ڕۆڵیان له داهاتووی عێراقی دوای داعش هه‌بێت ، به‌هێزی پێگه‌ی “حه‌شدی شه‌عبی ” پێگه‌ی “سه‌در ” لاواز ده‌كات ، بۆیه سعودیه هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و بابه‌ته بقۆزێته‌وه‌و سه‌در به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت “.
“محه‌مه‌د بن سه‌لمان ” دوژمنی سه‌رسه‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێرانه ، ماوه‌یه‌كه خه‌ریكی دابه‌شكردنی زه‌رده‌خه‌نه‌كانیه‌تی به‌سه‌ر شیعه‌كانی عێراق و ده‌یه‌وێت عێراقیه‌كان زیاتر به‌لای نه‌ته‌وه‌دا راابكێشێت وه‌ك له مه‌زهه‌ب .
” سامر سه‌بهان ” وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری كه‌نداو له تویتێكدا ده‌لێت ” جیاوازی له نێوان مه‌زهه‌بی ره‌سه‌نی شیعه‌و مه‌زهه‌بی نوێی دروستكراوی خومه‌ینی دا هه‌یه ، پێویسته سعودیه ئه‌و بۆشاییه‌ی نیوانی له‌گه‌ل شیعه‌كانی عێراق پڕبكاته‌وه “.
نوسینگه‌ی “سه‌در ” له ڕاگه‌یه‌رنراوێكدا ده‌لێت ” حكومه‌تی سعودیه ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه بۆ ده‌ستنیشانكردنی باڵیۆزی نوێی خۆی له عێراق و كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له شاری نه‌جه‌ف و دروستكردنی هێڵی ئاسمانی له سعودیه‌وه بۆ نه‌جه‌ف و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سورییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق “.