كوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌توانن به‌بێ ڤیزا سه‌ردانی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕوسیا بكه‌ن

حكومه‌تی ڕوسیا (ڤیزا) له‌سه‌ر هاوڵاتیانی (17) ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌گرێت ، كه ژماره‌یه‌ك , وڵاتی عه‌ره‌بی له‌نێو لیسته‌كه‌دان ، بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی ڕوسیا له‌سه‌ره‌تایی مانگی ئابی 2017 وه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و گه‌شتیارانی ئه‌و وڵاتانه ده‌توانن به‌بێ ( ڤیزا ) سه‌ردانی ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕوسیا بكه‌ن .
هه‌ڵگرتنی ( ڤیزا ) ته‌نیا بۆ ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ڕوسیایه‌و هه‌رگه‌شتیارێك سه‌ردانی مۆسكۆ یاخود شاره‌كانی ڕۆژئاوای ڕوسیا بكات ، پێویستی به وه‌رگرتنی ڤیزا هه‌یه ، به پێی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی ڕوسیا ، هاوڵاتیانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له چوارچێوه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ده‌توانن به‌بێ ڤیزا سه‌ردانی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ڕوسیا بكه‌ن .
ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له وه‌رگرتنی ڤیزا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕوسیا به‌خشراون :
( ئیمارات – به‌حرێن – قه‌ته‌ر – تونس – مه‌غریب – جه‌زائیر – سعودیه – عومان – كوێت – هندستان – ئێران – كۆریای باكور – مه‌كسیك – سه‌نگافوره – توركیا – یابان )