ساڵح مووسلیم ددانی پێدانا..پەیەدە بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە کوردییەکان دروست بووە

راپۆرت: تەنیا کوردی
 
دەسپێک
 
 
پەیەدە لە ساڵی ٢٠٠٣ـدا کە رژێمی سووریا بە مەبەستی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچە کوردییەکان دروستی کردووە؛ لە ئێستادا بەڕوونی دەستی سیاسی پەیەدە ئاشکرایە کە ئامانجی وەدەرنانی تاکی کوردە لە ناوچە کوردستانییەکانی سووریادا و، دژایەتیکردنی ئەنەکەسە و رفاندنی چالاکوانی سیاسی و دژایەتیکردنی سیاسەتی هەرێمی کوردستان، دەرهاوێشتەی ئەو نهێنییە شاراوانەن کە (ساڵح موسلیم) حەشاری داون و، لێرەدا ددانپێدانانەکانی دەخەمەڕوو:
 
 
 
لە چەند بەڵگەیەکی نهێنیدا ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پەیەدە ددانی پێدانا کە خۆی پێوەندی بە رژێمی بەشار ئەسەد هەیە و، پێوەندییەکەیشی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی حافز ئەسەد؛ لەسەردەمی حافزدا ساڵح موسلیم مەشقی سەربازی و سیاسی لە بەقاع پێکرا و راهێنراوە بۆ خزمەتکردنی سووریا و تا ساڵی ١٩٩٨ ئەرکی ساڵح موسلیم دژایەتیکردنی تورکیا بووە لەپێناو بەرژەوەندی سووریادا و لە سەردەمی بەشار ئەسەدیش، یەکپارچەییی سووریا و پشتگیری لە بەشار ئەسەد و دژایەتیکردنی ئەنەکەسە لە ئەولەویەتی ساڵح موسلیم و پەیەدە دایە.
 
بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامە نهێنییەی دزیان پێکراوە بۆ نێو مێدیا، موسلیم بیانوی ئەوەی هێناوەتەوە بۆیە بەرگری لە بەشار ئەسەد دەکات، چونکە ئەو دژی تورکیاییە و، بەڵێنیشی داوە کە نابێ دەوڵەتی کوردی لەسەر خاکی سووریادا دروست بکرێ! ئەو نهێنیانەی ساڵح موسلیم لە کۆبوونەوەیەکی دا لەگەڵ ژووری هەواڵگری سووریادا دزەی پێکراوە بۆ نێو چەند ناوەندێکی راگەیاندن.
 
پێوەندی پەیەدە بە رژێمی ئەسەد و ئێران
 
 
بەر لەدەرکەوتنی داعش، لە مۆسکۆ نوێنەرێکی بەشار ئەسەد جەعفەری بە ئاشکرا رایگەیاند کە وەک رژێمی سووریا بەتەواوەتی پشتی پەیەدە دەگرن، پەیەدە کە لە ٢٠٠٣ دا لەسەر دەستی رژێمی سووریا دروستبوو تەواوکەری ئەو سیاسەتی سووریا بوو کە لەساڵی ١٩٨٦ بەتەواوەتی پشتیوانی بۆ بۆ پەکەکە دەربڕی کە پەکەکەی پڕچەک کرد وەک رێکخراوی سەربازی بۆ لێدان لە ئامانجی کورد و سەرکوتکردنی گەلی کورد لە سووریادا.
 
ساڵح موسلیم لە ٣٠١٣ دا زیاتر پەیەدەی رادەستی رژێمی سووریا کرد؛ لە ٢٣ی تەموززی ٢٠١٥ تەواوی چالاکییەکانی رژێمی ئەسەد لەو سنوورەی کە پەیەدە دەستی بەسەر داگرتووە بە ئاشکرا یادی کرایەوە و ساڵح موسلیم بەشدای لە یادەکاندا کردووە.
 
پێوەندی پەیەدە و رژێمی سووریا تەنانەت لە راگەیاندنیشدا رەنگی داوەتەوە تەلەفزیۆنی فەرمیی رژێمی سووریا و روناهی تیڤی کە پەکەکە دەیباتە رێوە، بەیەک هەماهەنگی روماڵی چالاکییەکان دەکەن لەپێناو حزمەتگەیاندن بە رژێمی سووریادا.
 
ساڵح موسلیم، ددانی پێدانا کە لەژێر دەسەڵاتی ئەودا فەوجی ٥٤ ی سەر بە فرقەی ١٧ هەیە کە سەر بە رژێمی سووریایە؛ ددانی پێدانا کە گروپێکی چەکداری زۆری حەسەن نەسروڵڵای لوبنانی کە سەر بە ئێرانن لە گەڵ پەیەدە هەماهەنگن! ددانی پێدانا کە چەکدارانی ئێران لە گەڵ پەیەدە هەماهەنگن! ددانی پێدانا کە دەیەوێ لەگەڵ رژێمی سووریادا دیموگرافیای ناوچە کوردییەکان بگۆڕێ بۆ ئەوەی کورد وەدەربنرێ و ئیدی ئەوەی دەشمێنێتەوە دەبێ لەگەڵ رژێمی سووریادا هەماهەنگ بێ و فکری سەربەخۆیی و فیدراڵی لە هزری دا نەبێ.
 
ددانی پێدانا کە ئەو دژی دروستبوونی دەوڵەتی کوردییە لە باشووری کوردستان و، تا پێیبکرێ خۆی و پەیەدە و پەکەکە لەژێر رابەرایەتی بایکدا دژایەتی دەکات.
 
ئامانجی پەیەدە
 
 
وەک زانرا کە ئامانجی پەیەدە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە کورد نشینەکانە؛ دژایەتی ئەنەکەسە دەکەن، چونکە دەزانن کە ئەنەکەسە نوێنەری راستەقینەی گەلی کوردن لە سووریادا! بۆیە هەماهەن سیاسەتی سەددام کە چۆن کوردی تەعریب دەکرد و، جینۆسایدی کوردی دەکرد، پەیەدە دەیەوێ بەهەمان رێگە سیاسەتی دیموگرافیا پیادە بکات بۆ کوشتن و رفاندنی چالاکوانی کورد و وەدەرنانی کورد لە ناوچە کوردیەکانی سووریادا ئەمەش رێک ئامانجی رژێمی سووریایە بۆ ئەوەی سووریا بە یەکپارچەیی لەدەستی ئەسەد و ئێران بمێنێتەوە. بەڵام گەلی کورد لە سووریادا دوێنێ پەیامێکی روونی بە ساڵح موسلیم و پەیەدە دا کە ئەوان ئەنەکەسە بە نوێنەری راستەقینەی خۆیان دەزانن؛ لە ئێستادا تادێ پێگەی جەماوەری پەیەدە لە رۆژئاوای کوردستان چۆڵتر دەبێ و ئەنەکەسە لەڕووی پێگەی جەماوەرییەوە روو لەهەڵکشانە.
Back to top button