به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ له شاری هه‌ولێر 5 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا
به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ له شاری هه‌ولێر پێنج كه‌س بون به قوربانی و خاوه‌نی بارهه‌ڵگره‌كه‌ش كه تاوانباری سه‌ره‌كیه له رووداوه‌كه رایكردووه.
ئێوارەی دوێنێ چوار شه‌ممه له لەشەقامێكی سەرەكی شاری هەولێر بارهەڵگرێك خۆی دەكێشێت بەخێزانێك و 5 كەس گیانیان لەدەستداوە،به پێی گوته‌ی پۆلیسی هەولێر كه له راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، هاتوه” دوینێ ئێوارە خێزانێك بۆ چاوەڕوانی تەكسی لەسەر شەقام وەستابوون، بەڵام بارهەڵگرێك بە خێراییەكی زۆرەوە خۆی پێدا كێشاون و لەئەنجامیشدا هەر 5 سه‌رنشینه‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانیان لەدەستداوە،كه دوو ئافره‌ت و سێ منداڵ بوونه، خاوه‌نی بارهههڵگرهكهش كه ئه‌و دیمه‌نه‌ی بینویوه راسته‌وخۆ رایكردووه و تا ئێستا ده‌ستگیرنه‌كراوه.
به‌پێی گوته‌ی شایتحالهكانیش له شوێنی رووداوه‌كه” شۆفێری بارهەڵگرەكە بیندراوە كە زۆر ترساوە، پاشان شۆفێرەكە رایكردوەو سەرجەم به‌ڵگه‌نامه‌كانی نێو ئۆتۆمبێلەكەیشی لەگەڵ خۆیدا بردووە و هه‌ڵهاتووه، چونكه بینیویه‌تی 5 كه‌س بوونه به‌قوربانی نه‌یتوانیوه ئه‌و دیمه‌نه ببینێت، پۆلیسیش له ئێستایه دۆسیه‌یی بۆ ئه‌و رووداوه كردۆته‌وه به دوای تاوانباری سهركیهوهن.