پارتی: نه‌رمیه‌كی باش هه‌یه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان
ئەندامێكى سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان سه‌باره‌ت به كاراكردنه‌وی په‌رله‌مان و كۆبونه‌وه‌ی نێوان حزبه‌كه‌ی و گۆڕان رایدهگهێنێت” نزیك بووینه‌ته‌وه له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و له دوای ریفراندۆمیش ده‌ست ده‌كه‌ین به هه‌نگاوه دیبلۆماسییه‌كانی دوای ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان.
(دلشاد شەهاب) ئەندامی سەرکردایەتیى پارتى له‌وباره‌وه به ئاژانسی (ئه‌نادۆڵی توركی) راگه‌یاندوه” له ئێستادا پارتی چاوه‌ڕوانی گۆرانه، بۆ كۆبونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ بڕیار بده‌ین كه په‌رله‌مان وه‌كو چۆن بڕیاری لێدراوه له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان، له‌ماوه‌ی نزیكتر له دوو هه‌فته كارابكرێته‌وه، له ئێستاشدا نهمریهكی زۆر باش هه‌یه له‌و ڕووه و كاری باشی بۆ كراوه، هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی دوای ریفراندۆم چی ده‌بێت، ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركرایه‌تی پارتی گوتویه‌تی” دوای ریفراندۆم هه‌وڵه دیبلۆماسیهكانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان بكه‌ین به ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، ههولهكانیشمان له یەکەمجار لەگەڵ عێراق وەک وڵاتێک کە لە رابردوو شەریک بووین و ئینجا هەموو وڵاتانى دراوسێ دڵنیا دەکەینەوە لەوەى هەبوونى دەوڵەتى کوردستان لەم ناوچەیەدا نابێتە هۆى دروستبوونی هیچ جۆرە ئاڵۆزی و ناسەقامگیرییەک لەسەر وڵاتانى دراوسێ، بۆیە هیوادارین ئەم پەیامەمان بە دۆستان و دراوسێکانى هەرێمى کوردستان بگات، ماوەى ٢٠ ساڵە حوکمڕانى نیمچە سەربەخۆ لە هەرێم بەڕێوە دەبەین و هەموو دەسەڵاتێکمان بەسەر هەرێمى کوردستاندا هەبووە و لە ئەنجامیشدا بووینەتە هۆکارى ئارامى و سەقامگیرى بۆ خۆمان و هەروەها بۆ وڵاتانى دراوسێمان”.