ئاسایشی هه‌ولێر 58 كه‌سی ده‌ستگیركرد
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سه‌ر به به‌ِڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یاندراوێكدا ده‌ستگیركردنی (58) كه‌س به تاوانی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه(2-8-2017) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه وێنه‌یه‌كی بۆ(خواكورك) نێردراوه و تیایدا هاتووه” كه له ڕێكه‌وتی (1-7-2017) تاوه‌كو (1-8-2017) له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه توانراوه (58) تاوانبار ده‌ستگیر بكرێن.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه”15 تاوانباریان كاری بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان و(28)تاوانباریش به‌كارهێنه‌ری مادده هۆشبه‌ره‌كان بوون و هه‌موویان به‌پێی ماده‌ی(14)ی یاسای هۆشبه‌ره‌كان ڕه‌وانه‌ی دادگا كراون،(30) تاوانبار له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تاوانه‌كانی(2)ی هه‌ولێر دادگایی كراون و سزایان وه‌رگرتووه”.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا بڕی ئه‌و مادده‌یه‌ی كه له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه ئاشكراكراوه به‌مشێویه‌ی لای خواره‌وه:-
1- هه‌زار و پێنجسه‌د شیت حه‌بی ترامادۆل.
2- دوو سه‌ت شیت حه‌بی تریڤین.
2- هه‌زار لیتر له شله‌ی ئه‌سید.
4- دووسه‌د و ده گرام تلیاك.
5- په‌نجا گرام گیای جامایی.