یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی كوردستان گه‌یشته‌ سعودیه‌

شەوی ڕابردوو لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە یەكەم كاروانی حاجیانی پارێزگای سلێمانی بەرەو وڵاتی سعودیە بەڕێكەووتن كەژمارەیان 188 حاجی بووە.

(نەبەز ئیسماعیل) گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاندوه‌” شەوی ڕابردوو كاروانی یەكەمی حاجیانی سلێمانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە بەرێكەوتن بەرەو سعودییە كە ژمارەیان 188 حاجیە و گەشتەكان تاوەكو 16ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت”.

ناوبراو ئه‌وه‌شی گوت” دوینێ شه‌و یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی كوردستان گه‌یشتوون به‌ مه‌ككه‌ و كاروانی حاجیانیش به‌رده‌وام ده‌بێ تا هه‌موویان ده‌گه‌ن به‌ شوینی مه‌به‌ستی خۆیان.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” وا بڕیارە لە شاری سلێمانی 1539 كەس بەشداری حەجی ئەم ساڵ بكەن و لە كوردستانیش 4867 كەس بەشداری ئەو پرۆسەیە دەكەن.

 

Back to top button