نیمار پشكنینی پزیشكی ئه‌نجامدا و سبه‌ینێ پێشكه‌ش ده‌كرێت
پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی بهرشهلۆنهب هف هرمی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ستبه‌رداربوونی خۆی له یاریزانی به‌رازیلی و یاریزانی یانه‌كه‌ی نیمار داسێلڤا راگه‌یاند” به‌پیی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ڕه‌نسی (نیمار داسێلڤا) پشكنینه پزیشكییه‌كانی تێپه‌راند بۆ یاریكردن له یانه فه‌ره‌نسیه‌كه.
رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی بڵاوی كردەو” نیمار بەسەردانێكی خێرا گەیشتۆتە وڵاتی پورتوگال و شان بە شانی ماكسوێل ئەندەرادی رێكخەری گشتی یانەی پاریس سان جێرمان پشكنینی پزیشكی ئەنجامداوە، ئه‌مه له كاتێكدایه به پێی هه‌واڵی سه‌رچاوه‌كه” نیمار بەخێرایی گەراوەتەوە شاری بەرشلۆنە و بریاریشە ئەمرۆ گەشتی شاری پاریس بكات بۆ واژۆكردنی بۆند لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان”.
لەلایەن خۆشییەوە (ڤاگنەر ریبیرۆ) یەكێك لە بریكاری كارەكانی (نیمار داسێلڤا) ئاشكرای كردووە سبەی نیمار پێشكەشی راگەیاندنەكانی فەرەنسا دەكرێت”.
به‌مه‌ش كۆی ئه‌و ده‌نگۆیانه به كۆتا هات له سه‌ر گواستنه‌وه‌ی یاریزانه به‌رازیلیه‌كه و ئه‌ستێره‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه بۆ یانه‌كه‌ی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا.