ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید لیڤه‌رپوولی تووشی شكست كرد و بوو به پاڵه‌وانی جامی ئۆدی
لەمیانی یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی دۆستانەی ئۆدی هەردوو یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و لیڤەرپوول رووبەرووی یەكتربوونەوە ئه‌ته‌له‌تیكۆ مه‌درید بوو به پاڵه‌وانی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه.
پاش دهستپێكدرنی یاریه‌كه له نێوان هه‌ردوو یانه، كه ده‌جه‌نگان بۆ ئه‌وه‌ی ببن به پاڵه‌وانی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه، لەسەرەتادا هەردوو یانە بە ئەنجامی (1 – 1) یەكسانبوون ، گۆڵەكەی ئەتلەتیكۆ مەدرید (كایدی باری) تۆماریكرد ، بەڵام (رۆبێرتۆ ڤێرمینیۆ) یارییەكەی بۆ لیڤەرپوول یەكسانكردەوە، یارییه‌كه گه‌یشت به لیدانی یه‌كلا كه‌ره‌وه و لەیارییەكەشدا یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بەلێدانی یەكلاكەرەوە لە خاڵی سزا بردنەوەی تۆماركرد و بووە پاڵەوانی جامەكە.
یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بە ئەنجامی (5 – 4) بردنەوەی تۆماركرد و بووە پاڵەوانی جامی ئۆدی، پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی ناپۆلی له‌هه‌مان جام بوو به خاوه‌ن پله‌ی سێیهه‌م و له یانه‌ی بایره‌ن میونخی برده‌وه.